كه‌ریم سنجاری وه‌زیری ناوخۆ و وه‌زیری پێشمه‌رگه به وه‌كاله‌ت پیشوازی له لۆران ڤۆكیێز سه‌رۆكی هه‌رێمی روون ئه‌لبی فه‌ره‌نسی كرد.
له دانیشتنێكدا كه دۆمێنیك ماس كونسولی گشتی فه‌ره‌نسا له هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی بوو سه‌رۆكی هه‌رێمی روون ئه‌لبی فه‌ره‌نسی رایگه‌یاند به‌مه‌به‌ستی له نزیكه‌وه ئاگاداربوون له ره‌وشی هه‌رێمی كوردستان و به‌رده‌وامیدان و پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان فه‌ره‌نساو هه‌رێمی روون ئه‌لب له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و گفتوگۆكردن و بیر‌و را ئاڵۆگۆركردن له‌سه‌ر دواین پێشهاته سیاسی و ئه‌منیه‌كان به تایبه‌تیش ره‌وشی ناوچه جێناكۆكه‌كان و په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی ناوه‌ندی ئه‌م سه‌ردانه‌یان ئه‌نجامداوه.
لای خۆشیه‌وه وه‌زیری ناوخۆ وێرای خۆشحاڵی به‌م دیداره سوپاسی گه‌ل و حكومه‌تی فه‌ره‌نسای كرد كه به‌رده‌وام پاڵپشتی گه‌ل و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بووه و فه‌ره‌نساش وه‌ك ئه‌ندامێكی كاریگه‌ری هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌شه‌ری دژی داعش رۆڵی به‌رچاوی بینیوه‌و به‌رده‌وام هاوكاری هێزه‌كانی پیشمه‌رگه‌ی كردووه.
وه‌زیری ناوخۆ هیواشی خواست په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هه‌رێمی روون ئه‌لب به‌رده‌وام بێت و زیاتر به‌ره‌و پێشه‌وه بچێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.