Erbil 15°C ھەینی 03 ئایار 00:33

تا ئێستا زیاتر لە 15 قەوارە خۆیان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تۆمار کردووە

30ی ئەیلوولی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانه‌
کوردستان TV
100%

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی لە هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات تا ئێستا زیاتر لە 15 قەوارە خۆیان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان تۆمار كردووە.

شۆڕش حەسەن، بەڕێوەبەری پەیوەندییەكان و ڕاگەیاندنی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی لە هەرێمی كوردستان،  رایگەیاند، لەناو ئەو قەوارانەدا زۆربەی هێزە سیاسییە دیارەكانی هەرێمی كوردستان بوونیان هەیە.

شۆڕش حەسەن باس لەوەش دەكات بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی كۆمسیاران وادەی تۆماری كیانە سیاسییەكان تاكو 7ی حوزەیران دیاری كراوە و وادەی پێكهێنانی هاوپەیمانییەتیش لە 18-6 دەستپێدەكات و تاكو 20-6 بەردەوام دەبێت.

بەڕێوەبەری پەیوەندییەكان و راگەیاندنی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی لە هەرێمی كوردستان، بۆ باسنیوز باسی لەوەش کرد رۆژی پێنجەشممە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ناوی ئەو قەوارانە رادەگەیەندرێت كە خۆیان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان تۆمار كردووە.

بەپێی نوسراوی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان 30ی ئەیلوولی ئەمساڵ، وەكو وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەستنیشان كراوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.