Erbil 32°C شەممە 05 تشرینی یەکەم 12:21

کارمەندانی کەناڵی کوردنیوز هۆشداری دەدەنە کۆمپانیای نالیا

زۆر بێ شەرمانە بەنیازە دەست بەسەر موچەی مانگی (5)دا بگرێت
کوردستان TV
#7
100%


لە نووسراوێكیان بۆ سەندیكای ڕۆژنامەنووسان و سەنتەر و ڕێكخراوەكانی داكۆكیكار لە مافی ڕۆژنامەنووسان، كارمەندانی كورد نیوز ئاشكرای دەكەن گرێبەستی پێنج ساڵەیان هەیە لەگەڵ شوێنەكەیان، بەڵام 90 كەسیان بێكار كرد بۆیە سبەی خۆپێشاندان ئەنجام دەدەن.

کۆمەڵێک رۆژنامەنووس و راگەیاندنکاری کەناڵی (کوردنیوز)ی سەر بە شاسوار عەبدولواحید، لە بەیاننامەیەکدا، داوای مووچەی مانگی ئایار دەکەن و ئاشکرای دەکەن کە دامەزراوەی میدیایی (نالیا) هەوڵی پێنەدانی مووچەکانیان دەدات.

ئه‌مه‌ی خواره‌ ده‌قی نووسراوه‌كه‌:

سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان.

سەنتەری میترۆ.

گشت راگەیاندنەكان.

ئێمە وەك رۆژنامەنووسان و راگەیاندنكاران و تەكنیكاران و كارمەندانی تەلەفزیۆنی kurdnews  ئاگادارتان دەكەین، هەر لەسەرەتاوە كە بڕیاری وەرگرتنیان داین گرێبەستی (5) ساڵ مانەوەیان لەگەڵ كردین، ئێمەش بەوپەری جددییەتەوەو لەماوە‌ی 70 رۆژدا  خزمەتمان بە تەلەفزیۆنی kurdnews كرد.

بەداخەوەو سەرباری ئەوەی كۆمپانیای نالیا نەیتوانی درێژە بەو ‌گرێبەستە یاساییە بدات كە لەگەڵماندا كردی و وەكو ئەوەی تەعامول لەگەڵ ژمارەیەك كەسی بێزراو‌دا بكات، زیاتر لە 90 كەسی بێكار كرد.

سەرباری ئەوەی زۆر رووقایمانەو بێ ئەوەی هەست بەهیچ لێپرسینەوەیەك بكات، زۆر بێ شەرمانە بەنیازە دەست بەسەر موچەی مانگی (5)دا بگرێت، هەرچی خەرجی مانگی 4 و پاداشتەكەیی و موچەی مانگی 5 و خەرجیی و پاداشتی پەیامنێرانە سەرف نەكەنەوە.

ئاگادارتان دەكەین بێت و تەواوی مافەكانمان كە تائێستا لەلای ئەم تەلەفزیۆنە ماوە نەماندرێتێ، ئەمە دوا گردبوونەوەمان نابێ و چەندین ‌كارتی ترمان لەدەستایە بۆ ئەوەی یەك یەك رایانكێشین، تەمەننا دەكەین بەخۆیاندا بچنەوەو خۆیان لەوە زیاتر ناشرین نەكەن و خۆیان نەخەنە ناو گێژاویی بێ متمانەیی و نا یاساییانەی ئەوتۆوە كە بەتەواوی دایانشۆرێتەوە لە هەموو بەهایەكی كۆمەڵایەتی و ئەخلاقی.

رۆژنامەنووسان و راگەیاندنكاران و

تەكنیكاران و كارمەندانی تەلەفزیۆنی   kurdnews

6/6/2018

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.