سروه عه‌لى به‌رپرسى راگه‌یاندنى كۆمه‌ڵه‌ى تالاسیمیاى هه‌ولێر به‌مالپه‌رى كوردستان تى ڤى راگه‌یاند : به‌داخه‌وه به‌غدا له‌سه‌ر كه‌مته‌رخه‌مى و گرنگى نه‌دان به‌نه‌خۆشانى تالاسیمیا به‌رده‌وامه ، بۆ ماوه‌ى 16 مانگه ده‌رمانى پێویست نانێرێت بۆمان تابتوانین به‌سه‌ر نه‌خۆشانى تالاسیمیا دابه‌ش بكه‌ین له‌پێناو ئه‌وه‌ى بتوانن به‌ته‌ندروستیه‌كى باش بژین .
ناوبراو ڕاشیگه‌یاند : له‌ئێستادا ته‌نیا جۆره حه‌بێكى ئێرانى بۆمان ده‌نێرن ئه‌ویش بۆ هه‌موو تووشبویه‌كى ئه‌و نه‌خۆشیه نابێت به‌هۆى كوالێتى له‌خراپى جۆره حه‌به‌كه سود به‌نه‌خۆشان ناگه‌یه‌نێت ، له‌كاتێك پێشتر ئه‌و حه‌به‌ى ده‌درا به‌تووشبوان جۆره‌كه‌ى سویسرى بوو دواتر كرایه هیندی و ئێستاش كراوه‌ته ئێرانى به‌كوالێتێكى خراپ كه زۆرێك له‌توشبوان دووچارى كێشه بوونه ڵه‌گه‌ڵى .
له‌كۆتادا سروه عه‌لى ڕایگه‌یاند هیوا خوازین به‌زوویی كۆتایی بێت به‌كێشه‌ى نه‌بوونى ده‌رمانى پێویست بۆ تووشبوان به‌نه‌خۆشى تالاسیمیا ، له‌پێناو ئه‌وه‌ى هه‌موو تووشبوانى ئه‌و نه‌خۆشیه سه‌لامه‌ت بژین به‌ته‌ندروستیه‌كى باش و وه‌عێراق له‌كاتى خۆیدا پابه‌ند بێت به‌ناردنى ده‌رمان بۆمان به‌كوالێتیه‌كى باش .
تالاسیمیا نەخۆشییەکی بۆماوەیی خوێنە، کەسێکی تووشبووی نەخۆشییەکە، رێژەیەکی کەمتری خڕۆکە سوورە تەندروستەکانی هەن، بەمەش بڕێکی کەمتری هیمگۆگڵۆبینی تەندروستی هەیە، "ئەو پڕۆتینەی رەنگ بە خڕۆکە سوورەکانی خوێن دەبەخشێت و ئۆکسجین بۆ بەشە جیاوازەکانی جەستە دەگوازێتەوە".
تالاسیمیا باوترین نەخۆشیی بۆماوەییە کە لە باوانەوە بۆ منداڵان، لە رێگەی بۆهێڵ "جین"ەکانەوە دەگوازرێتەوە.
هۆکارەکانی تالاسیمیا
تاکو ئێستا نەزانراوە هۆکاری سەرەکی ئەو گۆڕانەی لە جینەکانی تالاسیمیا روودەدەن چییە، هەروەها نەخۆشییەکە نەخۆشییەکی سکماکییە و لە دایک یان باوکەوە بۆ منداڵان دەگوازرێتەوە و ئەگەر هەردوو دایک و باوک تووشبووی نەخۆشیی تالاسیمیابن، ئەوا مەترسیی تووشبوونی منداڵەکەیان زیاتر دەبێت، بەڵام نەخۆشییەکە لە کەسێکی تووشبووەوە بۆ کەسێکی دیکەی ساخ ناگوازرێتەوە.
نیشانەکانی تالاسیمیا
هەندێک منداڵ لەکاتی لەدایکبوون نیشانەکانی تووشبوون بە تالاسیمیایان تێدا دیارن، بەڵام هەندێكیان لەدوای ساڵانی یەکەم و دووەمی تەمەنیان نیشانەکانیان دەردەکەون.
بێتاقەتی، بێهێزی، لاوازی گەشە، رەنگزەردی، ئەستووربوونی جەستە، شێواوی پێکهاتەی ئێسکەکان بەتایبەت لە سەر و رووخسار، لە باوترین نیشانەکانی نەخۆشییەکەن.
چارەسەری تالاسیمیا
دەتوانرێت لە رێگەی خوێن گواستنەوەی بەردەوام بۆ کەسانی تووشبووی تالاسیمیای جۆری بێتا، نەخۆشییەکەیان کۆنتڕۆڵبکرێت و لە دەرهاوێشتەکان بەدووربن، هەروەها چاندنی موخ یەکێکە لە رێگەچارەکان
خۆپارێزی
دەتوانرێت ئەگەری گواستنەوەی نەخۆشییەکە کەمبکرێتەوە، کە ئەمەش بە ئەنجامدانی پشکنینەکانی خوێن و پشکنینی بۆماوەیی جینەکانی خێزان ئەنجامبدرێن، کە دەریدەخەن کێ تووشبووی نەخۆشییەکەیە و کێ هەڵگریییەتی، هەروەها پشکنینەکانی ماوەی دووگیانی دەتوانن دەستنیشانی تووشبووانی نەخۆشییەکە بکەن.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.