میدیاكانی میسر بڵاویان كرده‌وه كه ھێزه ئه‌منییه‌كان، ١٥ تیرۆریستیان له پارێزگای باكووری سینا باكووری رۆژھه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته كوشتووه.
به پێی میدیاكانی میسر، شه‌ڕ و پێكدادانێك له نێوان ھێزه ئه‌منییه‌كان و ژماره‌یه‌ك تیرۆریست له شاری عه‌ریش سه‌ربه پارێزگای باكووری سینا باكووری رۆژھه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته روویداوه.
میدیاكان ئه‌وه‌شیان بڵاوكردووه‌ته‌وه كه له میانی شه‌ڕ و پێكدادنه‌كه‌دا، ١٥ تیرۆریست كوژراون.
تا ئێستا وه‌زاره‌تی ناوخۆی میسرهیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كی فه‌رمی له‌وباره‌وه بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه/ئه‌نادۆڵۆ
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.