Erbil 11°C شەممە 11 کانوونی دووەم 10:46

‌وه‌زاره‌تی رۆشنبیری له‌سه‌ر په‌خشى که‌ناڵه‌ ناوخۆییه‌کان هاته‌ ده‌نگ

له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا
کوردستان TV
100%


ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌  5ى حوزه‌یرانى 2018 ، له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا محه‌مه‌د گه‌ردی  بەڕێوەبەری گشتیی ڕاگەیاندن و چاپ و بڵاوكردنەوە لة وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان  له‌سه‌ر ئه‌و كۆمپانیانه‌ى په‌خشى كه‌ناڵه‌ ناوخۆییه‌كان ده‌كه‌ن رایگه‌یاند : 
 وه‌زاره‌ت  گرێبەستى  لەگەڵ هیچ کۆمپانیایەکدا ئه‌نجام نه‌داوه‌  تا بتوانن په‌خشى كه‌ناڵه‌ ناوخۆییه‌كان بكه‌ن ، وه‌ڕاشیگه‌یاند له‌ئێستادا کۆمپانیاکان دەتوانن بچنه‌  نێو  کێبڕکێ  بۆ پەخشکردنی کەناڵەکان لەپێناو  ئه‌وه‌ى كارێك بكه‌ن له‌بەرژەوەندی هاوڵاتیاندا بێت .

محه‌مه‌د گه‌ردى راشیگه‌یاند :  له‌ پێشتردا  کۆمپانیای میکس میدیا بە نرخێکی گران ئامێرەکانی  له‌بازاڕدا دەفرۆشت ، به‌ڵام له‌ئێستادا پەخشەکەیان لە  هەولێر و سلێمانی ڕاگرتووە و به‌نرخێكى دیكه‌ ئامێره‌كه‌ ده‌یفرۆشن له‌بازاڕدا ،  كۆمپانیاش مۆڵه‌تى پێدراوه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ڕۆشنبیریه‌وه‌ 

له‌به‌شێكى دیكه‌ى لێدوانه‌كانى له‌و كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانیه‌دا رایگه‌یاند : ھەوڵدەدەین وه‌ك وه‌زاره‌ت  بۆ ئەوەی كەمترین نرخ لەھاوڵاتیان وەربگیرێت له‌به‌رامبه‌ر كڕینى ئه‌و ئامێره‌ ، وێڕای ئه‌وه‌ى   فرۆشتنی ئامێرەكان لە بازاڕی ئازادەو هاوڵاتی خۆی ئازادە لەكوێ و چ كۆمپانیایەك بەهەرزان و خزمەتی زیاترەوە فرۆشتی لەوێ بیكڕن
 

 

 

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.