Erbil 11°C شەممە 11 کانوونی دووەم 10:45

له‌که‌رکوک چوار به‌ڕێوه‌به‌ری دیکه‌ى کورد له‌پۆسته‌کانیان لادران

له‌دوای ڕووداوه‌كانى شازده‌ى ئۆكتۆبه‌ر
کوردستان TV
100%


به‌بڕیاری ڕاكان جبورى پارێزگاره‌ به‌وه‌كاله‌ته‌كه‌ى كه‌ركوك  ، چوار به‌ڕێوه‌به‌ری دیكه‌ى كورد  له‌دیوانى پارێزگادا  له‌پۆسته‌كانیان لاده‌برێن  به‌ناوه‌كانى ( كاوه‌ قه‌نبه‌ر  به‌ڕێوه‌به‌ری كارگَێرى ،  انتسار كه‌ریم به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شى خاوه‌نداریه‌تى ،  عوسمان محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شى ژمێریار  ، عومه‌ر مسته‌فا فه‌قێ به‌ڕێوه‌به‌ریى به‌شى كاروباری هاوڵاتیان ) 

دوای لادانى ئه‌م چوار به‌رپرسه‌ كورده‌ له‌پۆسته‌كانیان له‌پارێزگاى كه‌ركوك ، له‌شوێنى ئه‌وان كه‌سانى  دیكه‌ له‌نه‌ته‌وه‌ى عه‌ره‌ب و توركمان له‌شوێنیان دانراون . 

به‌پێى زانیاریه‌كان ڕاكان جبورى   له‌ڕۆژانى داهاتوو چه‌ند به‌رپرسێكى دیكه‌ى كورد له‌پۆسته‌كانیان له‌دام و ده‌زگاكانى كه‌ركوكدا دور ده‌خرێنه‌وه‌ و له‌شوێنى ئه‌وان كه‌سانى عه‌ره‌ب و توركمان ده‌ست به‌كار ده‌بن 


ڕووداوه‌كان له‌دوای شازده‌ى ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ به‌رده‌وامه‌ ، له‌داگیر كردنى شارى كه‌ركوك به‌هێزى سه‌ربازى عێراقى و هێزه‌ میلیشیاكان ، وه‌ئاواره‌ بوونى نزیكه‌ى دووسه‌د هه‌زار خێزانى كورد ، وه‌بڕیاری سیاسی له‌سه‌ر ده‌ستگیر كردنى ڕێبوار تاڵه‌بانى ، وه‌ له‌كاری نوێى بڕیاره‌ سیاسیه‌كانى نێو كه‌ركوك كه‌ده‌رده‌چێت بڕیاری دورخستنه‌وه‌ى به‌رپرسانى كورد له‌پۆسته‌كانیان له‌فه‌رمانگه‌ و دام و ده‌زگاكانى كه‌ركوكدا


شوان عه‌زیز


 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.