بهڕێوهبهرایهتى هاتوچۆى گهرمیان لهڕوونكردنهوهیهكدا كهوێنهیهكى بۆ مالپهرى كوردستان تى ڤى ناردووه رایدهگهیهنێت ، وەک ئەزانن لە ماوەی ڕابردوودا ڕووداوەکانی هاتووچۆ لە سەر ڕێگەی ( کەلار ـ ڕزگاری ) ڕووی لە زیاد بوون کردووە.
ئێمە وەکو بەڕێوەبەڕایەتی هاتووچۆ پاراستنی گیانی هاوڵاتیان بە ئەرکی سەر شانی خۆمان زانیوە .
وە بە پێویستی دەزانین ڕوونکردنەوەیەک لە سەر ئەو شەقامەو ڕووداوانە بدەین....
وەک ئەزانن لە ماوەی ڕابردوودا ڕووداوەکانی هاتووچۆ لە سەر ڕێگەی ( کەلار ـ ڕزگاری ) ڕووی لە زیاد بوون کردووە.
ئێمە وەکو بەڕێوەبەڕایەتی هاتووچۆ پاراستنی گیانی هاوڵاتیان بە ئەرکی سەر شانی خۆمان زانیوە .
دهقى ڕوونكردنهوهكهى هاتوچۆى گهرمیان
شەقامی سەرەکی ( کەلار ـ ڕزگاری ) پرۆژەیەکی تەواو نەکراوەو تا ئێستا لە لایەن حکومەتەوە وەرنەگیراوە بۆیە هاتووچۆی گەرمیان لە ئێستادا ناتوانێت بە چڕی هێماکانی هاتووچۆ لە سەر ئەو شەقامە دابنێ ، بۆیە ئەوەی پێویست بێت دانانی کامێرای چاودێری خێرایی و دانانی مەفرەزەی جۆراو جۆرە لە سەر ئەو شەقامە ، تەنها بۆ پابەند کردنی شۆفێرانە ، سەرباری ئەوەش رووداوەکان لە سەر ئەم شەقامە ڕوو لە زیاد بوونە، بە شێوەیەکی گشتی چاوی میدیا لە سەر هاتووچۆی گەرمیانە،هاتووچۆی گەرمیان و بەشی ڕاگەیاندن بە شێوەی مەیدانی و لە ڕێگەی بەشی ڕاگەیاندنەوە هەوڵی جددی داوە بۆ پابەند کردنی شۆفێران بە یاساو ڕێنماییە کانی هاتووچۆ و پاراستنی گیانی هاوڵاتیان ، هەروەهاسەرپێچی کارانی لە سەر ئەو ڕێگایە بە توند ترین ڕێگا سزاداوە.
لە کۆتاییدا داوا لە شۆفێران و هاوڵاتیانی خۆشەویست دەکەین پابەندی یاساو ڕێنماییەکانی هاتووچۆ بن و زۆر بە وریاییەوە شۆفێری بکەن بە تایبەت لە سەر ئەو شەقامە تا کاتی تەواوبوونی.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.