ڕێبوار تاڵه‌بانى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك ، له‌لێدوانى تایبه‌ت بۆ ماڵپه‌رى كوردستان تى ڤى ڕایگه‌یاند : بڕیاری دادگا له‌سه‌ر ده‌ستگیر كردنم ته‌میز كردووه‌ته‌وه له‌ڕێگاى پارێزهرهكانمهوه له‌كه‌ركوك ، ناوبراو ڕاشیگه‌یاند داوهرهكه كه‌كه‌سێكى كورده كەیسەكهى له‌به‌رامبه‌رم جولاندووه بەپێی مادەی 331 بووه ، به‌بیانووى ئەوەی من دەوامم بەجێهێشتووە له‌كه‌ركوك دا نه‌ماوم ، لەكاتێكدا من بەباشی كارەكانی خۆمم به‌ئه‌نجام گه‌یاندووه له‌ئێستادا له‌پارێزگاى هه‌ولێر درێژه‌م به‌كاره‌كانم ده‌ده‌م ، وه ڕاشیگه‌یاند به‌هۆى مه‌ترسى له‌سه‌ر ژیانم كه‌ركوكم جێهێشتووه .
ڕێبوار تاڵه‌بانى ڕاشیگه‌یاند : به‌ره‌ى توركمانى له‌پشت بڕیاری ده‌ستگیر كردنى من دان له‌ڕێگاى داوه‌ره كورده‌كه‌وه كه له‌دادگا بڕیاری ده‌ستگیر كردنم ده‌رچووه ، بۆیه له‌سه‌ر ئه‌و لایه‌نه و وهداوهرهكهش سكاڵا تۆمار ده‌كه‌م به‌پێى ئه‌و مادده‌ى جولاندویهتى له‌سه‌رم كه‌پاساوی یاسایی نیه له‌كاتێك من به‌رده‌وامم له‌سه‌ر كاركردنم
رۆژی 3-6-2018، دادگای لێكۆڵینەوەی كەركووك فەرمانی دەستگیركردنی بۆ رێبوار تاڵەبانی، سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك دەركرد
له‌دوای فه‌رمانی ده‌ستگیر كردن بۆ رێبوار تاڵه‌بانى نووسینگه‌ى سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى رایگه‌یاند هه‌موو كوردێك پشتیوانى رێبوار تاڵه‌بانى ده‌كات و سه‌رۆك بارزانى به‌و په‌ڕى هێزى خۆیه‌وه پشتیوان ده‌بێت بۆ ناوبراو .
له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵوێسته‌كه‌ى سه‌رۆك بارزانى ڕێبوار تاڵه‌بانى رایگه‌یاند : سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى له پرسه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و هه‌مووكات پشتیوانم بووه ، بۆیه ئه‌و پشتیوانییه‌ى جه‌نابیان له‌و پێگه مه‌زنه‌دا بۆمن شانازییه‌كى گه‌وره‌یه.
له‌شازده‌ى ئۆكۆتۆبه‌ر به‌هاوكارى گروپێك له‌یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان ده‌رگایان واڵا كرد بۆ هێزه‌كانى عێراقى و هێزه میلیشیاكان له‌هاتنیان بۆ شارى كه‌ركوك و داگیر كردنى ئه‌و شاره له‌لایه‌ن ئه‌و هێزانه‌وه ، دوای هاتنیشیان ڕووداوه‌كان به‌م شێوه‌یه بوون كهنزیك به200 هه‌زار خێزانى كورد ئاواره بوون له‌سه‌ر شوێن و پێگه‌ی خۆیان ، وه سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك به‌هۆی مه‌ترسى له‌سه‌ر ژیانى هاوشانى پارێزگاى كه‌ركوك و به‌رپرسانى دیكه به‌هۆی سه‌لامه‌تى گیانیان شاره‌كه‌یان جێهێشت و كه‌ركوك و ناوچه‌كه ڕووبه‌رووی بارێكى ئاڵۆز بوویه‌وه لهناسهقامگیرى و نه‌بوونى ئاسایش و ئارامى
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.