Erbil 21°C شەممە 05 تشرینی یەکەم 08:27

هێزێکی عێراقی گەیشتنە نێو سەنتەری شنگال 

تا ئێستا مەبەستی هاتنیان بۆ شارەکە دیار نییە
کوردستان TV
100%

سەرچاوەیەک لە قەزای شنگال ڕایگەیاند، ئەمرۆ هێزێکی عێراقی گەیشتە نێو شاری شنگال و مەبەستی هاتنیان بۆ شارەکە تا ئێستا ڕوون نییە.

دوای ئەوەی هێزێکی ئەمەریکایی خۆیان لە سنوروی شنگال جێگیر کرد، ئەمڕۆ هێزێکی عێراقی گەیشتنە نێو شنگاڵ. سەرچاوەیەک لە قەزای شنگال، کە نەیویست ناوی ببرێت، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕایگەیاند: "ئەمرۆ هێزێکی عێراقی گەیشتنە نێو سەنتەری شنگال و تا ئێستا مەبەستی هاتنیان بۆ شارەکە ڕوون نییە و ئەو هێزانە بە بیانووی ئەوەی ئەمنیەت لە شنگالدا هەبێت دەوروبەری قەزاکەیان کۆنکرێت کردووە."

سەرچاوەکە گوتیشی: "ئامانجیان وایە قەزای شنگال لە ژێر کۆنتڕۆڵیاندا بێت و ڕیگە نەدەن هێچ هێزیکی دیکە بچنە نێو شارەکە، ئەمەش دوای ئەوە دێت کە هێزیکی ئەمریکایی خۆی لە شنگال جێگیر کردووە و ئامانجیان ئەوەیە بنکەیەکی سەربازی لە شنگال دروست بکەن. ئەو سەرچاوەیە زیاتر ئاشکرای کرد، ئێستا هێزە عێراقییەکان لە دەوروبەری شارەکە خاڵەکانی خۆیان جێگریان کردووە."

هێزێکی ئەمریکایی لەگەڵ کۆمەڵیک ڕاوێژکار ئێستا لە باشووری شنگال لە ناوچەکانی ئوم جرێس و جەخەیفای شنگالن و بە پێی زانیارییەکان، ئەو هێزە ئەمریکاییە ئەمڕۆ هاتوونەتە شنگال و کۆبوونەوەیەکیان لەگەڵ حەشدی شەعبی کردووە و سەرچاوەیەکیش لە نێو حەشدی شەعبیەوە زانیاری درکاندووە کە ئەو هێزە ئەمریکاییە بۆ  خێر نەهاتوونەتە شنگال.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.