ماتیۆ سالڤینی وه‌زیری ناوخۆی ئیتاڵیا كه تازه پۆسته‌كه‌ی وه‌رگرتووه، له سه‌ردانێكدا بۆ شاری سیسیلی وڵاته‌كه‌ی وتی كه ئه‌م دوورگه‌یه چیتر نابێته رێڕه‌وی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی به‌ره‌و ئه‌وڕوپا ده‌ڕۆن.
رێبه‌ری حزبی راستڕه‌وی لیگی ئه‌م وڵاته هه‌روه‌ها وتوویه‌تی كه پلانه نوێیه‌كانی كابینه‌ی نوێ سه‌باره‌ت به‌و په‌نابه‌رانه‌ی لێره‌وه به‌ره‌و وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌وڕوپا تێده‌په‌ڕن زۆر سه‌خت نابێت، به‌ڵكو گونجاو ده‌بێت له‌گه‌ڵ راگرتنی هاوسه‌نگیی.
ئه‌و وتیشی زیادكردنی ده‌ركردنه‌كان و به‌رته‌سك كردنی رێگه‌ی هاتنی په‌نابه‌ران بۆ ئیتاڵیا ده‌بێته هۆی رزگاكردنی گیانی خۆیان.
به‌ڵام سه‌رباری ئه‌وه‌ش ره‌خنه‌گران سه‌باره‌ت به جێبه‌جێكرانی پلانه‌كانی سالوینی گومانیان هه‌یه، چونكه پلانی زۆر قورسن و ناشێن بۆ جێبه‌جێكردن.
وه‌زیری ناوخۆی ئیتاڵیا كه رۆژی رابردوو سه‌ردانی به‌نده‌ری كاتانیای دوورگه‌ی سیسلی كردبوو، له وتارێكدا وتی: هیچیتر سیسیلی نابێته ئۆردوگای ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی به‌ره‌و ئه‌وڕوپا ده‌ڕۆن.
سالوینی رۆژی شه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش له‌كاتی سه‌ردانیدا بۆ دوورگه‌ی پۆتسالۆی وڵاته‌كه‌ی وتی كه ئیتر رۆژگاری خۆشی په‌نابه‌ران به‌سه‌رچووه و ئه‌وان ده‌بێ جانتاكانیان بپێچنه‌وه و لێره بڕۆن.
سه‌رچاوه / بی بی سی
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.