مارتن گریفیتس نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری یه‌مه‌ن رۆژی رابردوو رایگه‌یاند كه خوازیاری ده‌رچوونی ته‌واوه‌تیی چه‌كدارانی حوسییه له به‌نده‌ری حه‌دیده، ئه‌وه‌ش وه‌ك پێش مه‌رجێك به مه‌به‌ستی به‌شداریی پێكردنیان بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگه چاره‌یه‌كی سیاسیی ده‌رباره‌ی بارودۆخی یه‌مه‌ن.
به‌مشێوه‌یه نێرده‌ی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان حوسییه‌كانی سه‌رپشك كردووه بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌وان له نێوان دوو بژارده كه بریتیتن له‌وه‌ی یان ئه‌وه‌تا به‌خێرایی شاری به‌نده‌ریی حه‌دیده به‌جێبهێڵن، یان ئه‌وه‌ی كه ده‌بێت به‌ره‌وڕووی جه‌نگێكی چاره‌نووسساز ببنه‌وه له ناوچه‌كه‌دا.
گریفیتس جه‌نگی حه‌دیده به جه‌نگێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه وه‌سفده‌كات كه تیایدا هێزه‌كانی سوپای یه‌مه‌ن به پشتیوانیی هاوپه‌یمانێتی عه‌ره‌بیی میلیشیا حوسییه‌كان له‌م ناوچه‌یه تێكده‌شكێنن.
ئه‌م پێش مه‌رجانه له‌كاتێكدا خراونه‌ته به‌رده‌م حوسییه‌كان كه هێزه‌كانی سوپای یه‌مه‌ن زۆر زیاتر له پێشوو له به‌نده‌ری حه‌دیده نزیك بوونه‌ته و هه‌ندێك سه‌رچاوه باس له‌وه ده‌كه‌ن كه به سه‌دان چه‌كداری حوسییش له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌كانیان رایان كردووه.
هه‌ڵبه‌ت پێده‌چێت ئه‌و بژاردانه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان خستوویه‌ته به‌رده‌م حوسییه‌كان، بۆ ئه‌و چه‌كدارانه زۆر قورس بێت، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌نده‌ره جێبهێڵن ئه‌وا شوێنێكی ستراتیژیی له‌ده‌ست ده‌ده‌ن كه گرنگترین شاده‌ماری ئه‌وانه بۆ وه‌رگرتنی چه‌ك و كه‌ره‌سته‌ی لۆجستی.
سه‌رچاوه / بی بی سی
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.