Erbil 15°C سێشەممە 14 ئایار 07:14

لە یارییەکی دۆستانەدا به‌رازیل سه‌رکه‌وتنى به‌سه‌ر کرواتیا تۆمار کرد

نه‌یمار و فێرمینیۆ سه‌ركردایه‌تى بردنه‌وه‌ى هه‌ڵبژارده‌كه‌یان كرد
کوردستان TV
100%


ئێواره‌ى رۆژى یه‌ك شه‌ممه‌ 3ى حوزه‌یرانى 2018 ، له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى یاری دۆستانه‌ى نێوان هه‌ڵبژارده‌كان ، له‌پێناو ئاماده‌كاریان بۆ یاریه‌كانى جامى جیهانى كه‌به‌رواری 14 - 6 - 2018 یاریه‌كان ده‌ست پێده‌كه‌ن ،  له‌یاریگاى ئانفێڵد تایبه‌ت به‌یانه‌ى لێڤه‌رپول هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ى به‌رازیل و كرواتیا به‌یه‌ك گه‌یشتن

كوڕانى هه‌ڵبژارده‌ى به‌رازیل توانیان یاریه‌كه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندى خۆیان به‌كۆتا بێنن به‌ئه‌نجامى دووگۆلی بێ به‌رامبه‌ر ، گۆله‌كان له‌ڕێگاى هه‌ردوو یاریزان نه‌یمار و فێرمینیۆ له‌خوله‌كه‌كانى 69 ، 93 تۆمار كرا 

یاریه‌ دۆستانه‌كانى هه‌ڵبژارده‌ى به‌رازیل له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌كانى دیكه‌دا درێژه‌ى هه‌یه‌ له‌پێناو ئاماده‌كاریه‌كى باش ، ڕۆژى 10 ى 6 - 2018 ، به‌رازیل له‌دووه‌م یاری دۆستانه‌ى له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ى نه‌مسا یاری ده‌كات 
 

شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.