Erbil 8°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 04:24

هه‌ڵچوونی گڕکان له‌ گواتمالا کاره‌ساتی لێکه‌وته‌وه‌

تا ئێستا 25 كه‌س كوژراون و 300 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوونه‌
هه‌ڵچوونی گڕكان له‌ گواتمالا كاره‌ساتی لێكه‌وته‌وه‌
کوردستان TV
100%

به‌رپرسانی وڵاتی گواتمالا ده‌ڵێن هه‌ڵچوونی گڕكانی فیۆگۆ بووه‌ته‌ هۆی كاره‌سات و ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ هاوڵاتییانی ئه‌وانی قوربانیی كردووه‌.

وه‌ك ئاماره‌كان ده‌ریده‌خه‌ن تا ئێستا 25 كه‌س كوژراون و 300 كه‌سی دیكه‌ش به‌هۆی هه‌ڵچوونی گڕكانه‌كه‌وه‌ برینداربوونه‌.

ئه‌م گڕكانه‌ كه‌ له‌ دووریی 40 كیلۆمه‌تریی باشووری رۆژئاوای ئه‌م وڵاته‌یه‌ له‌ ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وپێشه‌وه‌ دووكه‌ڵی سپیی و خۆڵه‌مێشی لێ ده‌هاته‌ ده‌ره‌وه‌.

به‌ هه‌ڵچوونی گڕكانه‌كه‌ چه‌ندین ناوچه‌ی نیشته‌جێبوونی ده‌وروبه‌ری چۆڵ كراون و فڕۆكه‌خانه‌ی ئۆرۆرای پایته‌ختیش داخراوه‌.

حكومه‌تی گواتامالا به‌ هاوڵاتییانی خۆی راگه‌یاندووه‌ باشتره‌ ماسك به‌كاربهێنن به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ گڕكانه‌كه‌ خۆڵه‌مه‌ێش ده‌رده‌دات و خۆڵه‌مێشه‌كه‌ له‌ ئاسمانی ناوچه‌كه‌دا بڵاوده‌بێته‌، هه‌ر بۆیه‌ش ده‌توانێ هه‌ناسه‌ كێشانی دانیشتووانی ناوچه‌كه‌ تووشی كێشه‌ بكات.

حكومه‌تی ئه‌م وڵاته‌ له‌ ئامارێكدا رایگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌ كۆی گشتیی نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن هاوڵاتیی ده‌سته‌ویه‌خه‌ن له‌گه‌ڵ لێكه‌وته‌كانی هه‌ڵچوونی گڕكانه‌كه‌.

سه‌رچاوه‌ / بی بی سی
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.