Erbil 17°C شەممە 05 تشرینی یەکەم 00:18

فازڵ میرانی: بە لای ئێمە کارنامەی حکوومەتی نوێ و دانانی ئالیەتێکی ڕوون زۆر گرنگە

جێگری كونسووڵی ئەڵمانیا سوپاسی سكرتێری مەكتەبی سیاسی ده‌كات
کوردستان TV
#7
100%


فازڵ میرانی رایگه‌یاند: بە لای ئێمەوە كارنامەی حكوومەتی نوێ و دانانی ئالیەتێكی ڕوون زۆر گرنگە بۆ ئەوەی ماف و داواكارییە دستوورییەکانی هەرێمی كوردستان لە ئەولەویاتی كاری حكوومەتی داهاتووی عێراق بێت.

ئەمڕۆ لە بارەگای مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، فازڵ میرانی، سكرتێری مەكتەبی سیاسی پێشوازی لە هێلێنا مێركس، جێگری كونسووڵی ئەڵمانیا لە هەرێمی كوردستان و شاندی یاوەری كرد.

لە دیدارەكەدا وێرای بەخێرهێنانی شاندی مێوان، فازڵ میرانی خۆشحاڵیی خۆی دەربڕی بۆ ئەو دیدارە و وێرای سوپاس بۆ گەل و حكوومەتی ئەڵمانیا، ئاماژە بەوە دا كە پێشوازی و هاوكاریی لۆجیستی و سەربازیی ئەڵمانیا لە شەڕی دژی داعش بە بایەخ و پیزانینەوە هەڵدەسەنگینین و ڕۆشنایی خستە سەر سەردانی شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ بەغدا و چاوپێكەوتنیان لەگەڵ لایەنەكانی تر بۆ زیاتر ئاگاداربوون لە هەڵوێستی ئەوان و گۆڕینەوەی ڕا و بۆچوونی نێوان هەردوو لا و تەئكیدی كرد: بە لای ئێمەوە كارنامەی حكوومەتی نوێ و دانانی ئالیەتێكی ڕوون زۆر گرنگە بۆ ئەوەی ماف و داواكارییە دستوورییەکانی هەرێمی كوردستان لە ئەولەویاتی كاری حكوومەتی داهاتووی عێراق بێت و شەراكەتی ڕاستەقینە و هاوسەنگی و بەشداریی كورد لە دروستكردنەوەی حكوومەتی نوێ جێگیر بكرێت كە عێراق لەسەر ئەم پرەنسیپانە دامەزراوە.

جێگری كونسووڵی ئەڵمانیاش سوپاسی سكرتێری مەكتەبی سیاسی كرد بۆ ئەم دیدارە و هیوای خواست لایەنە سیاسییەكان بگەنە ڕێكکەوتنێك بۆ پێكهینانی حكومەتی عێراق و هیچ پێكهاتەیەك فەراموش نەكرێت.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.