کونسووڵ و نوێنەرایەتیی وڵاتان شەوێکیان لە هەولێردا بە گەڕان بەسەر برد، سەرسامی خۆیشیان بۆ ئەو کەشە ئارامە دەربڕی کە لە هەولێردا هەیە.
شه‌وی رابردوو له‌سه‌ر بانگهێشتی مه‌كته‌بی سه‌رۆك بارزانی، بە ئامادەبوونی هه‌ر یه‌كه له نه‌وزاد هادی، پارێزگاری هه‌ولێر و هێمن هه‌ورامی، به‌رپرسی كاروباری سیاسی و په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانی مه‌كته‌بی سه‌رۆك و ئه‌حمه‌د كانی، به‌رپرسی لقی دوو و هۆشیار سیوەیلی، به‌رپرسی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان، سه‌رجه‌م كونسووڵ و نوێنه‌رایه‌تییه‌كانی دنیا له هه‌وڵێر، گه‌شتێكی شهوانەیان به نێو بازاڕی هه‌وڵێردا کرد و ئاشنا بوون به‌و دابونه‌ریته تایبه‌ته‌ی كه له شه‌وانی مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزدا له هه‌ولێر به‌ڕێوه ده‌چێت.
جێگای ئاماژه‌یه، كونسووڵ و نوێنه‌رایه‌تییه بیانییه‌كان، سه‌رسامیی خۆیان له هه‌مبه‌ر ئه‌و كه‌شه ئارام و سه‌قامگیره‌ی هه‌ولێر نیشان دا، کە ئه‌و دابونه‌ریته تایبه‌تانه‌ی له مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزدا به‌ڕێوه ده‌چن، ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه نیشان ده‌دات كه كورد هه‌موو كات هه‌وڵه‌كانی بۆ خۆشگوزه‌رانی بووه، ئه‌مه‌ش ئه‌و ڕاستییانه‌ی بۆ هه‌موو كونسووڵهكان یه‌كلا كرده‌وه كه هه‌رێمی كوردستان پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه‌ی نێوان ئایین و پێكهاته‌كان ئاراسته ده‌كات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.