Erbil 4°C شەممە 11 کانوونی دووەم 05:13

گرانبوونی نرخی به‌نزین و کارتکردنی کەناڵە ناوخۆییەکان تاوتوێ ده‌کات

سبه‌ی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر كۆده‌بێته‌وه‌
کوردستان TV
#7
100%

بڕیارە رۆژی دووشەممە 4-6-2018 ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر لەبارەی بە کارتکردنی کەناڵە ناوخۆییەکان و "گرانبوونی" نرخی سووتەمەنی کۆببێتەوە.

بەپێی بەرنامەی کاری ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر، کۆبوونەوەکەی سه‌رله‌به‌یانی رۆژی دووشەممە لە دیوانی ئەنجوومەنی پارێزگا دەستپێدەکات.

هەر لە کۆبوونه‌وه‌كه‌ ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر تاوتوێی گرانبوونی نرخی سووتەمەنی و چارەسەرکردنی ئەو پرسە دەکرێت.

عه‌لی ره‌شید سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌لێر له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ‌ كوردستان تیڤی سه‌باره‌ت به‌ ناوه‌رۆكی كۆبوونه‌وه‌ی ژماره‌ شه‌ست و دووی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند، دانیشتنه‌كه‌ سێ ته‌وه‌ر له‌ خۆ ده‌گرێت كه‌ بریتین له‌  درووستكردنه‌وه‌ی هه‌یكه‌لی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانییه‌كانی سه‌رجه‌م قه‌زا و ناحیه‌كانی سه‌ربه‌ پارێزگای هه‌ولێر كه پێكدێت له‌ سه‌دا شه‌ستی رێكخراوه‌ مه‌ده‌نییه‌كان و سه‌دا چلی فه‌رمانبه‌رانی حكوومی.

ته‌وه‌ری دووه‌میش برییته‌ له سیسته‌می كه‌ناڵه‌ لۆكاڵییه‌كان نه‌هێشتنی مۆنۆپول كردنی په‌خشی كه‌ناڵه‌ لۆكالییه‌ نێوخۆییه‌كان له‌ قازانجی خه‌ڵك .

سێیه‌م خاڵیش بریتیه‌ له‌ هۆكاریه‌كانی به‌رز بوونه‌وه‌ی نرخی به‌نزین و جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ نابێت نرخی به‌نزین له‌چاو پارێزگاكانی دیكه‌ به‌رزتر بێت.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.