دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی كه‌ركووك فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ رێبوار تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك به وه‌كاله‌ت ده‌ركرد.
له دوای 16ی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوو، حەشدی شەعبی و چەند میلیشیایەکی دیکە، بەڕێککەوتن و هاوكارى لەگەڵ گرووپێکی خیانەتکارى لایه‌نێكى كوردى، پەلاماری شارى کەرکووکیاندا له‌م رۆژه‌وه بریاری سیاسی له دژی كورد په‌یره‌و ده‌كرێت، هه‌روه‌ها به‌بریاری سیاسی چه‌ندان به‌رپرس ئه‌م شاره لاداوه و كه‌سی عه‌ره‌ب له شوێنیان دانراوه‌و چه‌ند به‌رپرسی دیكه‌ش بریاری گرتنیان بۆ ده‌رچووه.
فه‌رمانه‌كه‌ی دادگا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردستان تیڤی كه‌وتووه، واژووی دادوه‌ر سه‌باح مه‌جید ئیبراهیم-ی له‌سه‌ره كه دادوه‌رێكی كورده و داوایكردووه رێبوار تاڵه‌بانی بهێنرێته به‌رده‌م دادگا به‌و پێیه‌ی سكاڵایه‌كی یاسایی له‌سه‌ر تۆماركراوه.
لە نووسراوەكەی دادگا هاتووە، سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك فەرمانی گرتنی دەردەچێت، پێویستە پۆلیس و دامەزراوەكانی بەرپرس بەپێی مادەی ژمارە 331 یاسای سزادانی عێراقی جێبەجێی بكەن.
ئەو نووسراوەی دادگای كەركووك لە كاتێكدایە ڕێبوار تاڵەبانی لە چەند یاداشتی پێشووی ڕەتی كردەوە بچێتە شاری كەركووك و كۆبوونەوەكانی ئەنجوومەنی ئەو پارێزگایە سەرپەرشتی بكات و كەركووكی بە داگیركراو ناو بردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.