سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه 3 - 6 - 2018 ، له‌ڕێگاى سه‌ره‌كى نێوان هه‌ولێر - كانى قرژاڵه له‌ڕووداوێكى دڵته‌زێن هاوڵاتیه‌ك كهپیشهى شوان بووه گیان له‌ده‌ست ده‌دات .
له‌سه‌ر چۆنیه‌تى ڕووداوى گیان له‌ده‌ست دانى هاوڵاتیه‌كه .
هۆگر عه‌زیز گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگاى هه‌ولێر به‌ماڵپه‌رى كوردستان تىڤى راگه‌یاند: كاتژمێر 10:30 به‌یانى ، هاوڵاتى ئه‌حمه‌د ریاز ته‌مه‌ن 17 ساڵ كه له‌نێو ئۆتۆمبێلێكى جۆرى بارهه‌ڵگر بووه ، كهمهڕو ماڵاتى تێدابووه و به‌ره‌و هه‌ولێر ده‌هاتن ، به‌هۆى ئه‌وه‌ى ناوبراو له‌نێو بارهه‌ڵگره‌كه‌دا له‌شوێنێكى به‌رز دانیشتووه ، ئه‌مه بووه‌ته هۆى ئه‌وه‌ى له‌ڕێگادا به‌ر یه‌كێك لهستونهكانى كاره‌با بكه‌وێت له ئه‌نجامدا كاره‌با ده‌یگرێت و به‌رێژه‌یه‌كی زۆر سوتاندوویه‌تی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هێزی كاره‌بایه‌كه به‌رزبووه له‌ئاكامدا ناوبراو گیان له‌ده‌ست ده‌دات.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.