به پێى هه‌واڵێكى ڕۆژنامه‌ى ئیندپێنده‌نتى به‌ریتانى، پینكا مانگایێكى دووگیانه سزا دراوه به كوشتن دواى ئه‌وه‌ى به‌سه‌ر سنورى یه‌كێتى ئه‌وروپا رویشتووه، وا بڕیاره نزیكه‌ى سێ هه‌فته‌ى كه مانگاكه به‌چكه‌كه‌ى له‌دایك ببێت و مانگاكه له كاتى ڕۆیشتن له مێگه‌ڵه‌كه‌ى ده‌رچووه و له سنووره‌كانى نزیك گوندى كۆپیلۆڤتسى سه‌ر به وڵاتى بولگاریا په‌ڕیه‌وه بۆ سربیا كه وڵاتێك نییه له یه‌كیتى ئه‌وروپا.
پینكا مانگا دووگیانه‌كه له ئێستادا هێنرایه‌وه بۆ خاوه‌نى ئیڤان هارالامپیه‌ڤ، پزیشكانى ئاژه‌ڵى وڵاتى سربیا ڕایانگه‌یاند ته‌ندروستى مانگاكه زۆر باشه.
هاوكات هه‌واڵى فرانس پریس ئاماژه‌ى به‌وه دا، به‌رپرسانى وڵاتى بولگاریا له‌باره‌ى سنور به‌زاندن له‌لایه‌ن مانگاكه‌وه رایانگه‌یاند، مانگاكه ده‌بێت سزاى كوشتنى به‌سه‌ردا بسه‌پێنرێت به‌هۆى حوكمى توندى یه‌كێتى ئه‌وروپا.
لیوبۆمیر لیوبۆمیرۆڤ شاره‌زایه‌كى پزیشكى ئاژه‌ڵانه به هه‌واڵگه‌رى فرانس پریسى له باره‌ى بریاره‌كه وتى " ئێمه بۆمان نییه بڕیار بده‌ین" ئێمه ته‌نها حوكمه‌كان جێبه‌جێ ده‌كه‌ین كه له برۆكسله‌وه پێمان ده‌گات.
هه‌روه‌ها له بڵاوكردنه‌وه‌یه‌كى ڕۆژنامه‌ى تلگراف هاتووه ده‌رباره‌ى كێشه‌ى پینكا مانگا دووگیانه‌كه نووسراوه، جۆن فله‌یك په‌رله‌مانتارى به‌ریتانى له یه‌كێتى ئه‌وروپا نووسراوێكى بۆ بۆیكه‌و بۆریسۆڤ سه‌رۆك وه‌زیرانى بولگاریا و سه‌رۆكى یه‌كێتى ئه‌وروپا ئه‌نتونیو تاجانى نووسیوه تا تیشك بخه‌نه سه‌ر كێشه‌ى مانگاكه.
جۆن فله‌یك په‌رله‌مانتارى به‌ریتانى له یه‌كێتى ئه‌وروپا له نووسراوه‌كه‌یدا ده‌لێ" به دڵنیایى ئه‌مه حاله‌تیكه كه ده‌بێت به پراكتیكى زاڵ بێت له ناو خوێندنه‌وه‌ى ته‌واوى حوكمه‌كان".
ڕێنماییه‌كانى لێژنه‌ى ئه‌وروپى ده‌ڵێت مانگاكان له خاڵى پشكنین له سنووره‌كانى ده‌بێت به‌ڵگه‌نامه‌ى ڕاستى پیشكه‌ش بكه‌ن كه ئه‌وان ته‌ندروستن و به شێوه‌ییكى یاساى بچنه ناو سنوورى وڵاتیكى تره‌وه ئه‌و ڕایده‌كه‌ینێت " ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ى كه به‌ره‌و وڵاتانى ئه‌ندامانى یه‌كێتى ئه‌وروپا ده‌روات ده‌بێت به‌ڵگه‌نامه‌ى ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ بێت كه ئه‌و ئاژه‌ڵه ته‌ندروسته و به‌ڵگه‌نامه‌كه بدرێته بنكه‌ى پشكنینیى یه‌كگرتوى ئه‌وروپا.
كه‌یسى مانگاكه گه‌یشته ئه‌و راده‌یه كه پیگه‌یه‌كى ئه‌لیكترونى بۆ دروستكراوه و داواكاریه‌ك له په‌رله‌مانى ئه‌وروپى ده‌كه‌ن كه یاساى له‌و مانگایه خۆش بێت و خه‌ڵكى وه‌ك ئیڤان هارالامپیه‌ڤ خاوه‌نى مانگا دوو گیانه‌كه زه‌ره‌ر مه‌ند نه‌بێت كه ئه‌و به ته‌واوى شڵه‌ژاوه به‌هۆى ئه‌و یاسایه، و له‌ئیستادا له‌وه پێگه ئه‌لیكترۆنیه له كۆى 2500 ده‌نگ، نزیكه‌ى 1800 ده‌نگده‌ر ده‌نگیان داوه كه ئاوڕێك بۆ مانگا بده‌نه‌وه و یاساكه ئه‌و مانگایه نه‌گرێته‌وه.
وه‌رگێڕانی/ سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.