وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان ده‌رماڵه‌یه‌ك به بڕی سه‌دا سه‌د بۆ سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی هه‌میشه‌یی و گرێبه‌ستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گه‌وره باجده‌ران خه‌رج ده‌كات.
به‌پێی رێنمایی دارایی ژماره ١٣ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری كه به واژووی وه‌زیری دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان، رێباز حه‌ملان له رۆژی ٢٩ی ئایاری ٢٠١٨ ده‌رچووه و ئاراسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی باجه‌كان و خانووبه‌ره‌ی میری كراوه، وه‌زاره‌تی دارایی بڕیاری خه‌رجكردنی ده‌رماڵه‌ی تایبه‌تی به رێژه‌ی سه‌دا سه‌د بۆ سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی ھه‌میشه‌یی و گرێبه‌ستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گه‌وره باجده‌ران ده‌ركردووه كه فه‌رمانبه‌رانی ھه‌میشه‌یی سه‌دا سه‌دی مووچه‌كانیان و ده‌رماڵه‌یان پێ ده‌درێت، به‌ڵام فه‌رمانبه‌رانی دامه‌زراو به گرێبه‌ست ئه‌وا ده‌رماڵه‌یان له‌سه‌ر بنه‌مای مووچه‌ی بنه‌ڕه‌تی و بڕوانامه‌كانیان به رێژه‌ی سه‌دا سه‌د پێ ده‌درێت.
وه‌زاره‌ته‌كه له‌و رێنماییهدا ئاشكرای كردووه كه ده‌رماڵه‌كه به لیستی جیا له كاتی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگانه خه‌رج ده‌كرێت.
ھه‌ر له رێنماییه‌كه‌دا بڕیار دراوه له‌سه‌ر ته‌رخانكردنی بڕی ١٠ ھه‌زار دینار به‌رامبه‌ر به‌و سه‌ردانانه‌ی بۆ ناو سه‌نته‌ری شار و ٢٠ ھه‌زار دینار بۆ ده‌ره‌وه‌ی سه‌نته‌ری شار بۆ ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه له كاتی سه‌ردانی باجدهراندا.
هه‌ر به‌پێی بڕیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری، ده‌رماڵه‌كه له سه‌رجه‌م مۆڵه‌ته‌كاندا ده‌بڕدرێت، جگه له مۆڵه‌تی ئاسایی كه ماوه‌ی سێ رۆژ بێت.
له خاڵێكی دیكه‌ی بڕیاره‌كه‌دا هاتووه كه خه‌رجكردنی رێژه‌ی سه‌دا ١٥ كۆی بڕی زێده‌كی له‌و سه‌رپێچییانه‌ی له سیسته‌می خود خه‌ملاندن وه‌رده‌گیرێت.
ئاماده‌كردنه‌وه‌ی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.