Erbil 15°C ھەینی 03 ئایار 16:39

له‌ که‌رکوک دوو پۆلیس کوژران و حه‌وت هاووڵاتی سڤیلیش بریندار بوون

له‌ سنووری پارێزگاكه‌
کوردستان TV
#7
100%

دوو ته‌قینه‌وه‌ له‌ سنووری پارێزگای كه‌ركووك روویانداوه‌ و له‌ ئاكامدا دوو پۆلیس كوژراون و حه‌وت  هاووڵاتی سڤیلیش بریندار بوون.

نه‌قیب حامد عوبێدی، ئه‌فسه‌ری پۆلیس، به‌ ئانادۆڵوی راگه‌یاندووه‌: بۆمبێكی چێنراو به‌ كاروانێكی هێزه‌كانی پۆلیسدا له‌ گوندی نسیف باشووری رۆژئاوای كه‌ركووك ته‌قییوه‌ته‌وه‌و له‌ ئاكامدا دوو پۆلیس كوژران.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ له‌ ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێنراو له‌ سنووری قه‌زای دووبز باكووری رۆژئاوای كه‌ركووك كه‌ ئۆتۆمبێلێكی مه‌ده‌نی كردبووه‌ ئامانج، حه‌وت هاووڵاتی سڤیل بریندار بوون.

ئاماده‌كردنه‌وه‌ی: رزگار

 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.