Erbil 11°C شەممە 11 کانوونی دووەم 02:13

نرخی به‌نزین هه‌رزان ده‌بێ

به‌نزینخانه‌ حكوومییه‌كان نوژه‌ن كراونه‌ته‌وه‌ و ئاماده‌ن بۆ كاركردن
کوردستان TV
#7
100%

قایمقامی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر رایده‌گه‌ێنێت، له‌م چه‌ند رۆژه‌دا ئه‌نجامی گفتوگۆكان دیار ده‌بێت له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌گه‌ینه‌ رێككه‌وتن یاخود نا، چونكه‌ ئه‌گه‌ر بگه‌ینه‌ رێككه‌وتن، كاریگه‌ری ده‌كاته‌ سه‌ر نرخی به‌نزینی بازرگانییش، ده‌شڵێ: بڕێكی به‌نزین كه‌ نزیكه‌ی 3 ملیۆن لیترێك ده‌بێت، له‌ حكوومه‌تی عێراق كڕدراوه‌ ، هه‌موو به‌نزینخانه‌ حكوومییه‌كانیش نوژه‌ن كراونه‌ته‌وه‌ و ئاماده‌ن بۆ كاركردن، هه‌ر كاتێك به‌نزینه‌كه‌ بگات، ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی ده‌كه‌ن.

حكوومه‌تی عێراق به‌نزین بۆ هه‌موو پارێزگاكانی عێراق جگه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان دابین ده‌كات و، یه‌ك لیتر به‌نزینیش به‌ 450 دینار ده‌فرۆشیرێته‌ هاووڵاتیان، له‌مباره‌یه‌شه‌وه‌ نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید، قایمقامی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر، راگه‌یاند: بۆ چاره‌كردنی كێشه‌ی به‌نزین، پارێزگاری هه‌ولێر له‌ گفتوگۆی به‌رده‌وامدایه‌ له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراقدا، بۆ ئه‌وه‌ی بتواندرێت به‌ به‌رده‌وامی به‌نزین بۆ هه‌رێمی كوردستانیش دابین بكرێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش رێككه‌وتنێك بكرێت، تا جارێكی دیكه‌ به‌نزین له‌ رێگه‌ی به‌نزینخانه‌ حكوومییه‌كانه‌وه‌ دابه‌ش بكرێته‌وه‌.

هه‌روه‌ها گوتی: وه‌ك قۆناغی یه‌كه‌م، بڕێكی به‌نزین كه‌ نزیكه‌ی 3 ملیۆن لیترێك ده‌بێت، له‌ حكوومه‌تی عێراق كڕدراوه‌ و هه‌موو به‌نزینخانه‌ حكوومییه‌كانیش نوژه‌ن كراونه‌ته‌وه‌ و ئاماده‌ن بۆ كاركردن، كه‌ هه‌ر كاتێك بگات، ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش راسته‌وخۆ كاریگه‌ری له‌سه‌ر نرخی به‌نزین ده‌بێت، به‌ڵام ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت به‌ جۆرێك له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق رێككه‌وتن بكه‌ین كه‌ به‌ به‌رده‌وامی وه‌كوو پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق به‌نزینمان بۆ دابین بكرێت.

گوتیشی: تاكه‌ چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌و كێشه‌یه‌، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق بگه‌ینه‌ رێككه‌وتن، چونكه‌ له‌ ئێستادا حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ناتوانێ به‌ هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه‌ ئه‌و كێشه‌یه‌ چاره‌ بكات و ته‌نیا ده‌توانێ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابین بكات، كه‌ ئه‌مه‌ ئه‌وله‌وییه‌تی كاری حكوومه‌ته‌ و ناتوانێ نه‌وتی خاو بكاته‌ به‌نزین، بۆیه‌ گه‌ر له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق بگه‌ینه‌ رێككه‌وتن، ئه‌و كێشه‌یه‌ به‌ ته‌واوی چاره‌ ده‌بێت.

نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید باسی له‌وه‌ش كرد: حكوومه‌تی عێراقیش ئه‌گه‌ر به‌نزین بداته‌ هه‌رێمی كوردستان، به‌خۆڕایی نابێت و به‌ پاره‌ ده‌فرۆشێته‌ هه‌رێمی كوردستان، بۆیه‌ له‌م چه‌ند رۆژه‌دا ئه‌نجامی گفتوگۆكان دیار ده‌بێت له‌گه‌ڵیان ده‌گه‌ینه‌ رێككه‌وتن یاخود نا، چونكه‌ ئه‌گه‌ر بگه‌ینه‌ رێككه‌وتن، كاریگه‌ری ده‌كاته‌ سه‌ر نرخی به‌نزینی بازرگانییش.

سه‌رچاوه‌/kdp

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.