Erbil 11°C شەممە 11 کانوونی دووەم 02:02

هێزه‌ ئه‌منییه‌کانى سلێمانى خرانه‌ حاڵه‌تى ئاماده‌باشیه‌وه‌

به‌ده‌یان مه‌فره‌زه‌ی‌ كوڕ كچ به‌ جل وبه‌رگی‌ مه‌ده‌نییه‌وه‌ بڵاوه‌یان پێكراوه‌
کوردستان TV
100%


ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ 3 - 6 - 2018 له‌راگه‌یاندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى رایده‌گه‌یه‌نێت ، هێزه‌كانمان به‌جل و به‌رگی‌ مه‌ده‌نی‌ و سه‌ربازییه‌وه‌ له‌ناو بازاڕ بڵاوه‌یان پێكراوه‌  
 پۆلیس راشیده‌گه‌نێت ، له‌سه‌ر فه‌رمانی‌ ڕاسته‌و خۆی‌ به‌ڕێز عه‌مید ئاسۆ ته‌ها عه‌بدولكه‌ریم به‌ڕێوه‌ به‌ری‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ سه‌رجه‌م مه‌فره‌زه‌كانی‌ به‌شی پۆلیسی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوان خرانه‌ حاڵه‌تی‌ ئاماده‌ باشیه‌وه‌ و به‌جل و به‌رگی‌ سه‌ربازی‌ و مه‌ده‌نییه‌وه‌ له‌ناو بازاڕ بوونیان هه‌یه‌ ، به‌بۆنه‌ی‌ نزیك بوونه‌وه‌ی‌ جه‌ژنی‌ ڕه‌مه‌زانی‌ پیرۆز، كه‌هاوڵاتیان سه‌رقاڵن به‌ كڕینی‌ كه‌ل وپه‌لی‌ جه‌ژنه‌وه‌ ، بۆیه‌ش قه‌ره‌باڵغیه‌كی‌ زۆر له‌بازاڕه‌كاندابوونی‌ هه‌یه‌.

بۆیه‌ له‌سه‌ر فه‌رمانی‌ به‌ڕێز به‌ڕێوه‌ به‌ری‌ پۆلیسی‌ پارێزگایی سلێمانی‌ ، به‌ده‌یان مه‌فره‌زه‌ی‌ كوڕ كچ به‌ جل وبه‌رگی‌ مه‌ده‌نییه‌وه‌ بڵاوه‌یان پێكراوه‌ بۆچاو دێری‌ كردنی‌ ناوبازاڕ به‌گشتی‌ ودوکانی‌ جل وبه‌رگ و پۆشاكی‌ ئافره تان.

پۆلیس راشیده‌گه‌یه‌نێت ، داوا له‌هاوڵاتیان ده‌كه‌ین له‌كاتی‌ بوونی‌ هه‌ر ڕووداوێك یان گومانێكدا په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ی‌ (104)به‌شی‌ پۆلیسی‌ فریاكه‌وتنی‌ سلێمانی‌ یان به‌شی‌ پۆلیسی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانی‌ سلێمانی‌ بكه‌ن به‌ژماره‌ (105) بكه‌ن.

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.