عه‌تا شێخ حه‌سه‌ن گوتەبێژی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی دیمو‌كراتى كوردستان لە سلێمانی-هەڵەبجە ، له‌باره‌ى چۆنیه‌تى به‌شداری لایه‌نه كوردستانیه‌كان له‌پێكهاته‌ى نوێى حكومه‌ت عێراق و وه‌چۆن كورد به‌شداربێت تا له‌به‌رژه‌وه‌ندى دابێت و به‌هێز بێت له‌به‌غدا ، وه له‌سه‌ر ڕه‌وشى ئێستاى عێراق ناوبراو به‌م شێوه‌یه ڕایده‌گه‌یه‌نێت:
ئه‌گه‌ر كورد له‌چوارچێوه‌ی ئیتلافی كوردستانیدا كۆببیته‌وه ، ئه‌وا ده‌بێت به‌هێزی یه‌كه‌می عیراق ، ئه‌وكاته ده‌توانین شه‌راكه‌ت و ته‌وافق و ته‌وازون له عیراقدا به‌رجه‌سته بكه‌ین ، كه‌زامنی ده‌سكه‌وتی زیاتره بۆ كوردستان .(( مه‌حاله ))
كێشه‌ی كورد له عێراقدا كیشه‌یه‌كی قولی مێژووییه ، له ئه‌زمونی حوكمڕانی سوننه‌دا ، وه‌له‌چه‌ندسالی حوكمی شیعه‌دا قولتر بۆته‌وه , ئاخر ئێمه كێشه‌ی خاكمان له‌گه‌ل سونه‌ی عێراقه ، به‌لام كێشه‌ی سیاسی و دارایمان له‌گه‌ل شیعه‌یه .
سوننه‌كانی عێراق له‌ژێر كاریگه‌ری توركیا‌و سعودیه‌دان و ، ده‌ستبه‌رداری یه‌كدی نابن ، خۆ ئاشكرایه شیعه‌كانیش به‌ئۆكسجینی تاران هه‌ناسه ده‌ده‌ن .
ئایا كورد له نێوانی ئیمتدادی سوننه‌و شیعه‌دا ، چۆن ده‌توانیت له عێراقی مه‌زهه‌بیدا ئامانجه‌كانی بكاته واقیع ، ئه‌م راستی یه كێشه میژوییه‌كه‌ی عیراقه كه یه‌كپارچه‌یی خاكه‌كه‌ی خستۆته به‌ه‌رده‌م هه‌لوه‌شانه‌وه .
جگه له‌م شرۆڤه‌یه ، حیزبگه‌لی بایكۆت و ، قاچ و باله‌كانی ناوماڵی یه‌كێتی ، دیسان گرفتی ترن بۆ چۆنیه‌تی بریاردان له‌گه‌ل عیراق ، كۆی ئه‌م ئه‌گه‌رانه‌و ململانیی ئه‌مریكاو ئیران و ، توندكردنی قاچی ئه‌مریكا له‌سه‌ر زه‌مینی عیراق و به‌تایبه‌تی كوردستان ، له‌دوای هه‌لوه‌شانه‌وه‌ی ئیتفاقی ئه‌تۆمی ، چاومان ده‌باته‌وه سه‌ر دیكۆمینته میژوییه‌كه‌ی بارزانی ، وه‌ك ده‌ریچه‌ی ڕزگاربوون له عێراق
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.