دوو رۆژ دوای راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست له‌لایه‌ن گروپی حه‌ماسه‌وه، پێكدادانی نێوان ئیسڕائیل و فه‌ڵه‌ستین ده‌ستیپێكرده‌وه.
سه‌ره‌تا فه‌ڵه‌ستینییه‌كان له كه‌رتی غه‌ززه‌وه موشه‌كیان ئاڕاسته‌ی خاكی ئیسڕائیل كرد و سوپای ئیسڕائیلیش له وه‌ڵامدا هێرشی ئاسمانیی بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه ئه‌نجامدا.
هه‌روه‌ها سوپای ئیسڕائیل له یه‌كه‌م كاتژمێره‌كانی ئه‌مڕۆ واته له نیوه‌شه‌ودا دووباره چه‌ند شوێنێكی له خاكی فه‌ڵه‌ستیندا بۆردومانكرد و به وته‌ی ئه‌فسه‌ران سوپای ئیسڕائیل فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئیسڕائیل 10 بنكه‌ی تیرۆریستانیان له ناوچه‌كانی ژێر كۆنتڕۆڵی گروپی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی بۆردومانكردووه.
سوپای ئیسڕائیل رایگه‌یاندووه كه هێرشی كردووه‌ته سه‌ر دوو دامه‌زراوه‌ی به‌رهه‌مهێنان و كۆگای ته‌قه‌مه‌نیی و بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی.
راگه‌یاندنی فه‌رمی سوپای ئیسڕائیل ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه كه شه‌وی شه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه واته شه‌وی رابردوو دوو موشه‌ك له غه‌ززه‌وه ئاراسته‌ی خاكی ئه‌وان كراوه، هه‌روه‌ها دوو موشه‌كی دیكه‌ش سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ئه‌نجامدراوه كه هه‌ردووكیان له‌لایه‌ن قه‌ڵغانی موشه‌كییه‌وه له ئاسمان ته‌قێنراونه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه / دی ده‌بڵیوو
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.