ده‌یان هه‌زار هاووڵاتیی ئورده‌ن بۆ سێیه‌مین رۆژی یه‌ك له دوای یه‌ك بۆ پیشاندانی ناڕه‌زایه‌تیی خۆیان سه‌باره‌ت به زیادكردنی باج له‌لایه‌ن حكومه‌تی ئه‌م وڵاته‌وه و هه‌روه‌ها سیاسه‌تی نوێی سك هه‌ڵگوشینی ئابووریی كه ئه‌م كابینه‌یه‌ی حكومه‌تی ئورده‌ن بڕیاری له‌سه‌رداوه، رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كانی شاری عه‌ممانی پایته‌ختی وڵاته‌كه‌یان.
ئه‌م زنجیره خۆپیشاندانه كه به هۆی كه‌شوهه‌وای گه‌رمی رۆژ، له‌گه‌ڵ رۆژئاوابوون ده‌ستپێده‌كات، وه‌ك به‌رفراوانترین خۆپیشاندانی ئورده‌ن له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا وه‌سفكراون.
پۆلیس به گازی فرمێسك‌ڕێژ و هه‌روه‌ها داخستنی رێگاكانی عه‌ممانی پایته‌ختی وڵاته‌كه، هه‌وڵیدا رێگه له نزیكبوونه‌وه‌ی خۆپیشانده‌ران بۆ بینا حكومییه‌كان بگرێت.
ناڕازییان ده‌ڵێن پڕۆژه یاسای زیادكردنی باج كه به پشتیوانیی سندوقی نه‌ختی نێوده‌وڵه‌تیی به ئه‌نجام گه‌یشتووه، زیان به چینی ناوه‌ڕاست و هه‌ژاری ئه‌م وڵاته ده‌گه‌یه‌نێت.
شه‌وی رابردووش هه‌زاران كه‌س له‌كاتێكدا كه به دروشمه‌كانیان داوایان له شا عه‌بدوڵڵا ده‌كرد هانی مولقی سه‌رۆك وه‌زیران له‌كار لابدات، رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كانی عه‌ممان، هاوكات شا عه‌بدوڵڵا داوای له هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان كرد تا دان به‌خۆیاندا بگرن و سه‌باره‌ت به خۆپیشاندانه‌كان پشوویان درێژ بێت.
هه‌ڵبه‌ت رۆژی رابردوو شا عه‌بدوڵڵا به یاسایه‌كی حكوی فه‌رمانیكرد تا رێگه له زیادبوونی نرخی به‌نزین بگیرێت، به‌ڵام ئه‌م بڕیاره‌ش نه‌یتوانیی رێگه له هاتنه سه‌ر شه‌قامی ناڕازییان بگرێت.
سه‌رچاوه / دی ده‌بڵیوو
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.