له وڵاتی ئه‌مریكا قوتابیه‌ك به ناوی "كیلان شیلی" ته‌مه‌ن (18) ساڵ له ماڵپه‌ڕی خۆیدا قوتابخانه‌كه‌ی به بڕه پاره‌یه‌ك دانابوو بۆ فرۆشتن ئه‌مه‌ش ته‌نیا بۆ گاڵته‌كردن و پێكه‌نین و به‌بێ هیچ مه‌به‌ستێك خوێندنگاكه‌ی له ماڵپه‌ڕی (كریگ لیست) كه خۆی تێیدا ئه‌دمینه دانابوو بۆ فرۆشتن.
ئه‌م كاره‌ی كیلان وای له به‌ڕێوه‌به‌رو مامۆستایانی قوتابخانه‌كه كرد سكاڵای له‌سه‌ر ئه‌و ماڵپه‌ره تۆماركرد، دوای لێكۆڵینه‌وه له بابه‌ته‌كه پۆلیس ناو و ناونیشانی كه‌سه‌كه‌ی بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌كه ئاشكراكرد، به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه تووشی شۆكبوو كاتێك زانی یه‌كێكه له قوتابییه‌كانی ئه‌م كاره‌ی كردوه ..
بێگومان ئه‌م كاره‌ی قوتابی (كیلان شیلی) زیانێكی زۆری به قوتابخانه‌كه گه‌یاند، چونكه ناو ناوبانگی قوتابخانه‌كه‌ی له‌كه‌دار كرد هه‌ر بۆیه زۆرێك له‌و كه‌سانه‌ی به‌نیازبوون ناوی منداڵه‌كانیان له‌و قوتابخانه‌یه تۆماربكه‌ن په‌شیمانبوونه‌وه
هه‌ر بۆیه دادگا و به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه بڕیاریاندا، به سزادانی كیلان سزاكه‌ش بریتی بوو كه‌ئه‌و ساڵه‌ی به ده‌رنه‌چوو بۆ ئه‌ژمار بكه‌ن.
سه‌رچاوه/ كورد یۆ
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.