Erbil 11°C چوارشەممە 06 تشرینی دووەم 02:33

شا سه‌لمان بۆ ماکرۆن: ئه‌گه‌ر ده‌وحه‌ سیسته‌می S400 بکڕێت هێرش ده‌که‌ینه‌ سه‌ر قه‌ته‌ر

ئه‌گه‌رنا ریاز ئاماده‌یه‌ له‌ دژی قه‌ته‌ر ده‌ستبكات به‌ كرده‌وه‌ی سه‌ربازیی
شا سه‌لمان بۆ ماكرۆن: ئه‌گه‌ر ده‌وحه‌ سیسته‌می S400 بكڕێت هێرش ده‌كه‌ینه‌ سه‌ر قه‌ته‌ر
کوردستان TV
100%

به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ى لۆمه‌ندی فه‌ڕه‌نسی، سعودیه‌ داوای له‌ فه‌ڕه‌نسا كردووه‌ كه‌ قه‌ته‌ر رازیی بكات ده‌ست هه‌ڵگرێت له‌ كڕینی سیسته‌می به‌رگریی موشه‌كیی S400 رووسیی، ئه‌گه‌رنا ریاز ئاماده‌یه‌ له‌ دژی قه‌ته‌ر ده‌ستبكات به‌ كرده‌وه‌ی سه‌ربازیی.

راگه‌یاندنه‌ فه‌رمییه‌كانی حكومه‌تی فه‌ڕه‌نسا رایانگه‌یاندووه‌ كه‌ نه‌ كۆشكی ئێلیزێ و نه‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا تا ئێستا هیچ هه‌ڵوێستیان بۆ ئه‌م هه‌واڵه‌ نه‌خستووه‌ته‌ڕوو.

له‌ هه‌واڵه‌كه‌ی رۆژنامه‌ی لۆمۆند باسی ئه‌وه‌ كراوه‌ كه‌ شا سه‌لمان پاشای سعودیه‌ به‌مدواییه‌ نامه‌یه‌كی بۆ ئیمانوێل ماكرۆنی سه‌رۆك كۆماری فه‌ڕه‌نسا ناردووه‌ كه‌ تیایدا به‌ ناوبراوی راگه‌یاندووه‌: سعودیه‌ ئاماده‌یه‌ هێرش بكاته‌ سه‌ر وڵاتی قه‌ته‌ر، ئه‌ویش ئه‌گه‌ر ئه‌م وڵاته‌ سیسته‌می به‌رگریی موشه‌كیی S400 له‌ رووسیا بكڕێت، بۆیه‌ له‌گه‌ڵیان بدوێن تا له‌مكاره‌ پاشگه‌ز ببنه‌وه‌.

شا سه‌لمان له‌و نامه‌یه‌دا كه‌ بۆ ماكرۆن ناردوویه‌تیی باسی له‌ نیگه‌رانیی وڵاته‌كه‌ی كردووه‌ سه‌باره‌ت به‌ دانووستانه‌كه‌ی نێوان رووسیا و قه‌ته‌ر، وه‌ ئه‌گه‌ر قه‌ته‌ر ده‌ستی به‌ سیسته‌مه‌ موشه‌كییه‌كه‌ رابگات، سعودیه‌ ئاماده‌یه‌ هه‌موو رێكارێك بگرێته‌به‌ر بۆ له‌ناو بردنی.

ئه‌م هه‌واڵه‌ دوای ئه‌وه‌ بڵاو بووه‌ته‌وه‌ كه‌ كۆتایی مانگی جانیوه‌ری ئه‌مساڵ فه‌هد بن محه‌مه‌د ئال عه‌تییه‌ باڵیۆزی قه‌ته‌ر له‌ مۆسكۆ وتبووی كه‌ وڵاته‌كه‌ی سه‌رقاڵی دانووستانه‌ بۆ كڕینی سیسته‌می به‌رگریی موشه‌كیی S400 له‌ رووسیا.

هه‌روه‌ها مانگێك دواتر ریازیش راگه‌یاند كه‌ به‌نیازه‌ ئه‌م سیسته‌مه‌ به‌رگرییه‌ بكڕێت.


سه‌رچاوه‌ / ده‌نگی ئه‌مریكا
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.