رۆشنبیری ناسراوی كوردستان " رامیار مه‌حمود " له ژێر ناوی " من دڵم داهێنا ، مێژووم نیگه‌ران كرد بۆ هه‌تا هه‌تایه " دواین كتێبی خۆی له شاری هه‌ولێر و له چایخانه‌ی مه‌چكۆ بڵاوكرده‌وه .
ئه‌م كتێبه له 499 لاپه‌ره پێكهاتووه كه ده‌یان تێكست له خۆ ده‌گرێت كه له ماوه‌ی 21 ساڵدا نووسراون ،هه‌ركه خوێنه‌ر بۆ خوێندنه‌وه ده‌ست بۆ كتێبه‌كه ده‌بات ، هه‌ست به‌وه ده‌كات كه كۆمه‌ڵێك ده‌قی شیعری ئاسایی ناخوێنێته‌وه .
كتێبی " من دڵم داهێنا ، مێژووم نیگه‌ران كرد بۆ هه‌تا هه‌تایه " له به‌رگ و پێشه‌كی وپێشكه‌شكردن و ته‌نانه‌ت له ریزبه‌ندی شیعره‌كانیشدا جیاوازه ، له كاتی پێشكه‌شكردنی كتێبه‌كه به كه‌سه نزیكه‌كانی خۆی جیا له نووسه‌رانی دیكه رامیار ته‌نیا یه‌ك دێری نووسیوه ، دێره‌كه‌ش شیعرێكه .
پێشه‌كی كتێبه‌كه‌ی " رامیار " جگه له كۆمه‌لێك ژماره ، یه‌ك ووشه‌ی تێدا نییه ،ژماره‌كانیش به مانای مێژی له دایك بوون و مێژووی ئه‌م كتێبه ئه‌ده‌بییانه دێت كه ناوبراو له‌م ساڵه‌دا چاپی كردوون .
جێی باسه ، ئه‌و ده‌قانه‌ی له‌م كتێبه‌دا بڵاوكراونه‌ته‌وه له نێوان ساڵه‌كانی ( 1997 بۆ 2018 ) نووسراون .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.