بەیانی ئەمڕۆ هەینی بریكاری وەزارەتی كارەبای عێراق بۆ كاروباری گواستنەوە و دابەشكردن، بە تۆمەتی تێوەگلان لە گەندەڵییەوە، دەستگیر كرا.
بەیانی ئەمڕۆ هەینی هێزێكی تایبەتی دەستەی دەستپاكی عێراق هەڵیان كوتاوەتە سەر ماڵی خالید غەزای عەتییە بریكاری وەزارەتی كارەبا بۆ كاروباری گواستنەوە و دابەشكردن لە شاری بەغدا.
هێزە تایبەتەكە لەلایەن دادگاوە فەرمانی دەستگیركردنیان پێ بووە، بۆیە ئەو بریكارەی وەزارەتی كارەبای عێراقیان لەگەڵ خۆیاندا بردووە.
بەپێی زانیارییەكان، خالید غەزای عەتییە بریكاری وەزارەتی كارەبا بە تاوانی گەندەڵی تێوەگلاوە و دەستگیركراوە بۆ ئەوەی لێكۆڵینەوەی لەگەڵدا بكرێت.
فۆتۆ: ساتی دەستگیركردنی خالید غەزای عەتییە بریكاری وەزارەتی كارەبا لەنێو ماڵەكەیدا لە بەغدا:-

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.