Erbil 15°C ھەینی 10 ئایار 09:39

له‌ ئیسپانیا وێنه‌ی پێشمه‌رگه‌ پیشانی جیهان ده‌درێت

به‌ وێنه‌ی پێشمه‌رگه‌یه‌كی قاره‌مان به‌شداری ئه‌م پێشانگایه‌ی كردووه‌ .
کوردستان TV
100%

له‌ پێًشانگایه‌كی فۆتۆییدا له‌ وڵاتی ئیسپانیا ، فۆتۆگرافه‌رانی كورد به‌ نمایشكردنی وێنه‌كانیان كولتوری كورد و وێنه‌ی پێشمه‌رگه‌ پێشانی جیهان ده‌ده‌ن .

ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 2/6/2018 له‌ شاری بیلباو له‌ وڵاتی ئیسپانیا ، فێستیڤاڵێكی جیهانی بۆ فۆتۆگرافه‌رانی عێراق و كوردستان سازكرا ، له‌ نێو ئه‌م فێستیڤاڵه‌دا له‌ ژێر ناوی " Iraq from our angle  " پێشانگایه‌كی فۆتۆگرافی تایبه‌ت بۆ فۆتۆگرافه‌ عێراقی و كورده‌كان كرایه‌وه‌ كه‌ بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگ وێنه‌كانیان تێدا نمایش ده‌كه‌ن .

فۆتۆگرافه‌ری كوردی به‌شدار بوو له‌م فێستیڤاڵه‌ " هه‌رێم عه‌بدولڵا "  هیوای ئه‌وه‌ ده‌خوازێت بتوانن به‌ شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ چیرۆكه‌ رووماڵ نه‌كراوه‌كانی كوردستان پیشانی جیهان بده‌ن ، ناوبراو به‌ وێنه‌ی پێشمه‌رگه‌یه‌كی قاره‌مان به‌شداری ئه‌م پێشانگایه‌ی كردووه‌ .

جێی ئاماژه‌یه‌ ، ئاژانسی میتۆگرافی له‌ وڵاتی ئیسپانیا رۆژانه‌ وێنه‌ی 25 له‌ فۆتۆگرافه‌ره‌كانی خۆی له‌م پێشانگایه‌دا نمایشده‌كات .

شێوه‌کاری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.