عه‌لی بانات، ملیۆنێر و بازرگانێكی دیار بوو له ناوچه‌ی گرینكری سیدنی ئوسترالیا، له باره‌ی به‌خشینی سامانه‌كه‌ی به‌ر له‌وه‌ی كۆچی دوایی بكات، گوتی: لێخوڕینی ئۆمۆمبێلێكی فیراری له جۆری سپایده‌ر، به‌هاكه‌ی 600 هه‌زاره دۆلاره، بینینی خه‌نده له‌سه‌ر زاری منداڵێكی ئه‌فریقی زۆر باشتره له هه‌بوون و لێخوڕینی ئۆتۆمبێلێكی له‌و جۆره.
عه‌لی بانات، ژیانێكی شاهانه‌ی به‌سه‌ر بردووه و ته‌واوی سامانه‌كه‌شی له رێگه‌ی كۆمپانیای ئه‌منی و كاره‌بایی كۆكردووه‌ته‌وه، دواتر هه‌موو سه‌روه‌ته‌كه‌ی له پێناو كاری خێرخوازی فرۆشتووه.
ئه‌م گه‌نجه ئۆتۆمۆبیله‌كه‌ی به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی بایی 600 هه‌زار دۆلار بوو، كاتژمێره‌كه‌ی ده‌ستی بایی 70 هه‌زار دۆلار بوو، هێشتا ته‌مه‌نی 33 ساڵ بوو پزیشكه‌كان پێیان راگه‌یاند كه توشی شێرپه‌نجه‌ی پله 4 هاتووه و ته‌نها 7 مانگی تر ده‌ژیت.
باناتی موسڵمانه ملیۆنلێره پاش بیستنی ئه‌م هه‌واڵه سوپاسی خوای كرد و گووتی: سوپاس بۆ خوا كه نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ت پێ به‌خشیم.
عه‌لی بانات دوای زانینی ئه‌م هه‌واڵه ، بڕیاری دا ته‌واوی سامانه‌كه‌ی ببخشێته خه‌ڵكی فه‌قیر و هه‌ژاره‌كانی ئه‌فریقا ته‌نانه‌ت جله‌كانی به‌ری خۆیشی به‌خشی ، ئه‌م گه‌نجه به پاره‌ی خۆی ده‌یان قوتابخانه و نه‌خۆشخانه و بیر و پڕۆژه‌ی خێرخوازی و هه‌زاران تۆن جلوبه‌رگ و خواردنی له‌ماوه‌ی ژیانیدا به مناڵان و هه‌ژارانی ئه‌فریقا به‌خشیووه.
له دواساتی ژیانیدا كه له‌سه‌ر قه‌ره‌وێڵه‌ی نه‌خۆشخانه‌یه، باناتی ته‌مه‌ن 32 ساڵ، داوا له خه‌ڵك ده‌كات له‌سه‌ر كاری خێرخوازی به‌رده‌وام بن و ده‌ڵێت: وه‌ك ده‌بینن له ژیاندا هه‌موو شتێكمان هه‌بوو، ئۆتۆمبێل، پاره و هه‌موو شتێك، بۆیه هه‌وڵ بده‌ن ئامانجێكتان هه‌بێ، هه‌وڵ بده‌ن پلانێكتان هه‌بێت له پێناویدا كاربكه‌ن.
شایانی باسه باناتی به هۆی نه خۆشی شێر په‌نجه له رۆژی 29ی ئایار/ مایۆی 2018 كۆچی دوایی كرد، هه‌رچه‌نده پزیشكان له ساڵی 2015 كاتێك نه‌خۆشیه‌كه‌یان ده‌ستنیشان كرد رایانگه‌یاند، ته‌نها حه‌وت مانگی ماوه له ژیان، به‌ڵام بانات سێ ساڵ زیاتر ژیا.
سه‌رچاوه/ نه‌با ئه‌لعرب
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.