Erbil 31°C ھەینی 04 تشرینی یەکەم 16:23

له‌ ناحیەی بێتواتە هاوڵاتێیک لەکاتی مەلـه‌کردن لە بەنداوی ئاوی سەروچاوە خنکا

پۆلیس تیمه‌كانمان توانیویانه‌ ته‌رمه‌كه‌ له‌ژێر ئاودا بهێنه‌ ده‌ر
کوردستان TV
100%

ڕۆژى ( ۳۱ / ٥ / ۲۰۱۸ ) کاتژمێر ( ۳:۳۰ ) خولەکی دوای نیوەڕۆ هاوڵاتی ( ج.ک.ج ) تەمەن ۲٤ ساڵ پیشەی کاسب دانیشتوی شارۆچكه‌ى  پیرمام ( مصیف صلاح الدین ) لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی بە مەبەستی گەشت کردن ده‌چن بۆ شارۆچکەی سەروچاوە - ناحیەی بێتواتە سەر بەقەزای ڕانیە ، پاشان لەگەڵ یەکێک لە هاوڕێکانی دەچێتە ناو ئاوی بەنداوی سەروچاوە و لە کاتی مەلـه‌ کردن لە بەنداوەکە ده‌خنكێت 

پۆلیسى بنكه‌ى بێتواته‌ له‌سنوره‌كه‌ رایده‌گه‌یه‌نێت ، له‌گه‌ڵ ئاگاداركردنه‌وه‌مان له‌ڕووداوه‌كه‌ ، دەست بەجێ ڕێکاری یاسایی گیرایە بەر و لەگەڵ گەیشتنی هێزەکانمان  بۆ شوێنی ڕوداوەکە و وە لەلایەن تیمی ( ژێرئاوا) له‌ بەرگری شارستانی ڕاپەڕین  ، توانرا تەرمی ناوبراو لەکات ژمێر ( ٥:۳۰ ) خولەکی ئێوارەی هەمان بەروار دۆزرایەوە و لە ئاوەکە دەرهێنرا ، دواتر تەرمی ناوبراو بەڕێکرا بۆ پزیشکاری دادوەری ڕانیە بۆ ئەنجامدانی توێکاری پزیشکی

مەلەفی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە کرایەوە و لەسەر ڕوداوەکە کەس دەستگیر نەکراوە و لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە بەردەوامە.


شكۆ كه‌ناری 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.