كه‌مێك به‌ر له‌ئێستا وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری هه‌رێمى كوردستان ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كى بڵاو كرده‌وه له‌باره‌ى مووچه‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ، وێنه‌یه‌كى ڕوونكردنه‌وه‌كه بۆ مالپه‌ری كوردستان تى ڤى نێردراوه ، ده‌قه‌كه‌ى به‌م شێوه‌یه
له‌ناوه‌ڕۆك ده‌قى ڕوونكردنه‌وه‌كه بخوێنه‌وه
هاونیشتمانیانی بەڕێز و مووچەخۆرانی خۆڕاگر، لە رۆژی راگەیاندنی لیستی نوێی مووچەوە، هەموو ئامادەكارییەكان و رێكخستنی لیستەكان و دابەشكردنی لەكاتی خۆیدا بووە، بەداخەوە لە هەندێك كەناڵی راگەیاندن و تۆڕە كۆمەڵاتییەكان هەواڵی جۆراوجۆر بڵاودەكرێنەوە، بەتایبەت لەسەر مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە، بۆیە بە پێویستمان زانی روونكردنەوە بدەین لەسەر ئەم بابەتە.
1_ وەزارەتی دارایی و ئابووری لەسەرەتای كاركردن بە سیستەمی نوێی مووچە رایگەیاندووە، كە سەرچاوەی پێدانی ئەم مووچەیە داهاتی نەوت و ئەو بڕە پارەیەیە، كە لە بەغداوە دێت، لەگەڵ هاوكاری هاوپەیمانان تایبەت بە پێشمەرگە.
2_ لە 3-6-2018 دەست دەكرێت بە دابەشكردنی مووچە، وەك مانگی پێشوو دوو لیست دەبێت، لیستی یەكەم لەسەر داهاتی نەوت و لیستی دووەم لەسەر ئەو بڕە پارەیەیە كە لەبەغداوە دێت، لەگەڵ گەیشتنی ئەو بڕەپارەیەی بەغدا راستەوخۆ لیستی دووەم رادەگەیێندرێت، كە بریتیە لە وەزارەتی پێشمەرگە، وەزارەتی ناوخۆ، دەزگای ئاسایش، لیواكانی نەوت و گاز و خانەنشینی سەربازی و مەدەنی.
3_ بۆ مانگی داهاتوو وەزارەتی پێشمەرگە دەهێنرێتەوە یەكەم وەزارەت بۆ وەرگرتنی مووچە.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.