Erbil 10°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 23:28

به‌به‌ڵگه‌وه‌ : به‌بڕیاری پارێزگاره‌ به‌وه‌کاله‌ته‌که‌ی که‌رکوک ده‌یان که‌س فۆڕمى خۆراکیان له‌پارێزگاکانى عێراق ده‌گوازنه‌وه‌ بۆ که‌رکوک

له‌دوای ڕووداوه‌كانى شازده‌ى ئۆكتۆبه‌ر ڕوویدا
کوردستان TV
100%


له‌نوسراوێكدا به‌بڕیاری ڕاكان جبورى پارێزگاره‌ به‌وه‌كاله‌ته‌كه‌ی كه‌ركوك ، كارئاسانی و ڕێگه‌ ده‌درێت به‌ده‌یان كه‌س فۆڕمى خۆراكیان له‌پارێزگاكانى عێراق و وه‌له‌قه‌زاو ناحیه‌كانه‌وه‌ بگوازنه‌وه‌ كه‌ركوك . 

نوسراوه‌كه‌ ئیمزاى ڕاكان جبورى له‌سه‌ره‌ تێیدا ئاماژه‌ به‌و ناوانه‌ دراوه‌ كه‌فۆرمى خۆراكیان گواستوه‌ته‌وه‌ كه‌ركوك ، وه‌نوسراوه‌كه‌ ئاراسته‌ى لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار كراوه‌ بۆ ته‌واو كردنى كاره‌كه‌یان له‌گواستنه‌وه‌ى فۆڕمى خۆراكیان بۆ سنوره‌كه‌

له‌شازده‌ى ئۆكتۆبه‌ر به‌هاتنى هێزه‌كانى عێراقى و هێزه‌ میلیشیاكان به‌هاوكاری چه‌ند به‌رپرسێك له‌یه‌كێـتى نیشتیمانى كوردستان كارئاسانى بۆ ئه‌و هێزانه‌ كرا ، كه‌ركوك و ده‌وروبه‌ری داگیر كرا و ڕووداوه‌كان بوونه‌ هۆی ئه‌وه‌ى به‌شێكى زۆر له‌خاكى كوردستان له‌ده‌ست بدرێت ، وێڕای هاتنى ئه‌و هێزانه‌ و هاوڵاتیه‌كى زۆری عه‌ره‌ب له‌ناوچه‌كانى دیكه‌ ڕوویان له‌سنورى كه‌ركوك و ده‌وروبه‌ری كردووه‌ و كارئاسانیشیان بۆیان كراوه‌ ، له‌زۆر شوێندا به‌بڕیاری ڕاكان جبورى له‌كه‌ركوك زه‌وی كشتوكاڵى به‌سه‌ر هاوڵاتیانى عه‌ره‌بى تازه‌ هاتوو دابه‌ش كراوه‌ 


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.