پڕۆژه‌ی ئاوی خاس هاوڵاتیانی شاری قه‌ڵادزی ئاگاداردهكاتهوهو رایده‌گه‌ێنێ، به‌هۆی ئه‌وه‌ی وڵاتی كۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌مڕۆ به‌رواری 2 \ 6 \2018 كه ڕۆژی شه‌ممه‌یه له به‌ره‌به‌یانی زووه‌وه ئاوی زێی بچووكی واتا زێی خاسی دووباره گرته‌وه ، به‌و هۆیه‌وه پڕۆژه‌ی ئاوی خاس له ئێستادا ناتوانرێ ئێشی پێبكرێت ، چونكه ئاستی ئاوی زێی بچوك زۆر دابه‌زیوه، تا چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه دابه‌شكردنی ئاوی خواردنه‌وه به‌سه‌ر هه‌موو گه‌ڕه‌كه‌كان وه‌ستاوه . بۆ ئاگاداریتان . تكایه زیاده‌ڕۆی له به‌كارهێنانی ئاودا مه‌كه‌ن ، تاوه‌كو ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.