Erbil 30°C ھەینی 04 تشرینی یەکەم 12:27

روونکردنه‌وه‌یه‌ک له‌ گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی ھه‌ولێر

ئه‌و یاسایه‌ی له‌سه‌ر ئۆتۆمبێل جێبه‌جێ ده‌كرێت
کوردستان TV
#7
100%

گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی ھه‌ولێر رایده‌گه‌ێنێ، به‌ پێی یاسای ھاتوچۆ، ئه‌و یاسایه‌ی كه‌ له‌سه‌ر ئۆتۆمبێل جێبه‌جێ ده‌كرێت، له‌سه‌ر ماتۆرسكیلیش جێبه‌جێ ده‌كرێت.

موقه‌ده‌م فازڵ حاجی، گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی ھه‌ولێر له‌ ھه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی، له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ڕایگه‌یاندووه‌: به‌ڕێزێكی زۆر په‌یوه‌ندیم پێوه‌ ده‌كه‌ن و ده‌پرسن، ئایا له‌ ھه‌ر ڕووداوێك كه‌ له‌نێوان ماتۆرسكیل وئۆتۆمبێل بكه‌ویته‌وه‌، شۆفێری ماتۆرسكیله‌كه‌ بریندار بێت، یان گیان له‌ده‌ست بدات، ھه‌ر شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه‌ به‌ لایه‌نی خه‌تابار داده‌نریت؟، ئێمه‌ش له‌ وه‌ڵامدا ده‌ڵێین به‌ پێی یاسای ھاتوچۆ، ئه‌و یاسایه‌ی كه‌ له‌سه‌ر ئۆتۆمبێل جێبه‌جێ ده‌كرێت، له‌سه‌ر ماتۆرسكیلیش جێبه‌جێ ده‌كرێت.

گوته‌بێژی هاتوچۆی ھه‌ولێر ده‌شڵێت: دیاریكردنی لایه‌نی خه‌تاباریش له‌ ڕووداوه‌كاندا، به‌پێی یاسا و پێشینه‌كانی ھاتوچۆیه‌، ئینجا ئه‌گه‌ر له‌ ڕووداویك نه‌ك ته‌نیا شۆفێری ماتۆرسكیل، ئه‌گه‌ر دوو كه‌سی دیكه‌ش له‌گه‌ڵی گیان له‌ده‌ست بده‌ن، ئه‌گه‌ر به‌پێی پێشینه‌ و یاسای ھاتوچۆ ئه‌و لایه‌نی خه‌تابار بوو، ئه‌وا شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه‌ به‌ خه‌تابار دانانرێت و ئازاد ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه‌ به‌پێی یاسا خه‌تابار بوو، ئه‌و كاته‌ به‌لایه‌نی خه‌تابار داده‌نریت.

فازڵ حاجی ڕوونیشیكردۆته‌وه‌: بۆنموونه‌ نه‌وه‌ستانی ماتۆرسكیلیك له‌سه‌ر گلۆپی سوور و لێدرانی له‌لایه‌ن ئۆتۆمبێلێكه‌وه‌، پاشان ببێته‌ ھۆی گیانله‌ده‌ستدانی شۆفێری ماتۆرسكیله‌كه‌، مانای ئه‌وه‌ نییه‌ شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه‌ خه‌تاباره‌، ئه‌گه‌ر ئه‌و له‌لای گڵۆپی سه‌وزه‌وه‌ ھاتبێت، به‌ڵكوو بێ تاوانه‌ .

ئاماده‌كردنی: رزگار

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.