سەرۆكی بەرەی توركمانی هێرشی كردە سەر فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆماری عێراق و رایگەیاندووە، كە سەرۆك كۆمار بەڕەتكردنەوەی بڕیاری پەرلەمان لەبارەی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنەكانەوە، خۆی خستووەتە خەندەقی ساختەكارەكانەوە.
ئەرشەد ساڵحی سەرۆكی بەرەی توركمانی رایگەیاند" فوئاد مەعسوم بەدەستێوەردانی لە دانیشتنە نائاساییەكەی پەرلەمان، خۆی خستە خەندەقی بەرگری لە ساختەكارانەوە".
هەروەها گوتی فوئاد مەعسوم بۆ رازیكردنی یەكێتی و هاوپەیمانەكانی، ئەم بڕیارەی لە دژی دانیشتنەكەی پەرلەمانی عێراق داوە.
ساڵحی گوتیشی" سەرۆك كۆمار هیچ دەسەڵاتێكی نیە بۆ ئەوەی دەستێوەردان لە كاروباری پەرلەماندا بكات، چونكە بەگوێرەی مادەی 73ی دەستووری عێراق، پەرلەمان بەرزترین دەسەڵاتە لە عێراقدا.
دوێنێ نووسینگەی سەركۆماری عێراق بڕیارەكەی پەرلەمانی بەهەڵوەشاندنەوەی بەشێك لە ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقی رەت كردەوە و بەپێشێلكاری دەستوور و یاسای كۆمسیۆن وەسفی كردبوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.