كونسوڵخانه‌ی گشتیی ئه‌مریكا له ھه‌ولێر، ئه‌نجامدانی پێشبڕكێیه‌كی ڤیدیۆیی ٣٠ چركه‌یی ڕاگه‌یاند، به‌شێوه‌یه‌ك بابه‌تی گرته ڤیدیۆییه‌كان له‌سه‌ر سروشتی ھه‌رێمی كوردستان ده‌بێت.
كۆنسوڵخانه‌كه رایگه‌یاندووه كه بۆ ئه‌وه‌ی ببیت به به‌شداربووی پێشبڕكێكه، پێویسته گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی ٣٠ چركه‌یی له‌سه‌ر دیمه‌ن و سروشتی ھه‌رێمی كوردستان ئاماده بكه‌یت.
له ئاگادارییه‌كه‌دا هاتووه كه ئه‌و كه‌سانه‌ی حه‌ز ده‌كه‌ن به‌شدار بن، ده‌توانن له نێوان ڕۆژانی ١ بۆ ٧ی مانگی شه‌ش، ڤیدیۆكانیان بنێرن بۆ ئه‌م ئیمه‌یڵه: [email protected]. جا به‌شێوه‌ی هاوپێچ ئاپڵۆد كرابێت یان لینكی ئینته‌رنێتی بێت.
كۆنسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا هه‌روه‌ها داوای كردووه ئه‌وانه گرته‌ی ڤیدیۆیی ده‌نێرن، ناوی ته‌واوی خۆیان و ژماره‌ی ته‌له‌فۆن و ناوی ئه‌و شوێنه‌ی ڤیدیۆكه‌ی لێ تۆمار كردووه، له ناو ئیمه‌یڵه‌كه‌دا بنووسێ.
له كۆتایی پێشبڕكێكه‌دا، ته‌نھا ئه‌و كه‌سانه‌ی ڤیدیۆكانیان ھه‌ڵده‌بژێردرێ، په‌یوه‌ندیان پێوه ده‌كرێت و ڤیدیۆ ھهڵبژێردراوهكانیان له لاپه‌ڕه‌ی كۆنسوڵخانه‌كه پۆست ده‌كرێ، بۆ ئه‌وه‌ی فانه‌كانی لاپه‌ڕه‌كه ده‌نگی له‌سه‌ر بده‌ن و به‌و شێوه‌یه براوه ده‌ستنیشان ده‌كرێت.
سه‌رچاوه/ باس
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.