دنیای منداڵ دنیایه‌كی پاك و بێگه‌رده ،پێویسته هه‌ریه‌كێك له ئێمه گرنگیه‌كی زۆر تایبه‌ت بده‌ین به دنیای مناڵ ، دنیای مناڵ دنیایه‌كه كه هه‌موو كه‌سێك پێیدا تێپه‌ر ئه‌بێت ، هه‌موومان دنیای مناڵیمان بینیوه ناخۆش بیت و خۆش بوبێت ، پێویسته ئێمه كارێكی وه‌ها بكه‌ین كه نه‌وه‌كانمان نه‌وه‌یه‌كی ته‌ندروست و خۆشبه‌خت به‌رهه‌م بێت ، وا له مناڵه‌كانمان بكه‌ین ژیانیان لا خۆش بێت و رۆژی 1/6 به رۆژی خۆیان بزانن و دڵیان خۆش بێت .
رۆژی منداڵان ئه‌و رۆژه‌یه كه له سه‌رتاسه‌ری جیهان بۆ منداڵان رێك ده‌خرێت كه ده‌كاته به‌راواری 1/6 هه‌موو ساڵێك ،هه‌ر له‌م رۆژه‌دا سه‌رجه‌م رێكخرهوهكانی تایبه‌ت به مافه‌كانی منداڵان هه‌ڵده‌ستن به ئه‌نجامدانی كۆمه‌ڵێك پرۆژه‌ی جوان تایبه‌ت به منداڵان .ئه‌وه‌ی زیاتر وڵاتان له‌م رۆژه‌دا مه‌به‌ستیانه به ئه‌نجامی به‌گه‌ینن ئه‌وه‌یه بتوانن باشترین هه‌لی ژیان بۆ سه‌رجه‌م منداڵان هه‌یه دابینی بكه‌ن و وه به دوای سه‌رجه‌م كه‌م و كورییه‌كانی منداڵان دا ده‌گه‌رێن تاكو چاره‌سه‌ری گونجاوی بۆ بدۆزنه‌وه ، وه هه‌ر له‌م رۆژه‌دا ئامانجێكی تر وڵاتان هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه بانگی پێكه‌وه ژیانی برایانه بكه‌ن له رێگه‌ی منداڵه‌وه بێ گوێدانه جیاوازی ره‌گه‌ز و نه‌ته‌وه و ئاین.
ئه‌گه‌ر ئاوڕێك له مێژووی رۆژی جیهانی مناڵان بده‌یینه‌وه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌و كاته‌ی كه كۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ، له‌ساڵی ( 1954 ) دا ، له‌بڕیاری ژماره ( 836 ) له‌به‌ندی ( 9 ـ د ) دا ، ئه‌وه‌ی راسپارد ، ده‌بێ هه‌موو وڵاتانی جیهان ، رۆژێكی جیهانی بۆ منداڵان سازبكه‌ن، له‌م رۆژه‌دا ئاهه‌نگ بگێڕن به‌وه‌ی كهرۆژێكهبۆ برایه‌تی و له‌یه‌كگه‌یشتن له‌نێوان منداڵاندا له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا .. بۆ كاركردنیش بۆ خۆشكردنی خۆشی و شادی منداڵان له‌جیهاندا. له‌پێش و له‌دوای ئه‌م بڕیاره‌شدا ، چه‌ند بڕیار و پرۆتۆكۆلێكی نێوده‌وڵه‌تی تر ده‌رباره‌ی مافه‌كانی منداڵان و چاودێری كردن و پاراستنیان ده‌ركران.
رێكه‌وتننامه‌ی مافه‌كانی منداڵیش كه‌له‌لایه‌ن نهتهوهیهكگرتووهكانهوهبهبڕیاری ژماره(44 ) له/ 25 ) له‌به‌رواری ( 20 ی/ نۆڤه‌مبه‌ر/ ی 1989 ) دا ده‌رچوو.
جه‌ختی له‌سه‌ر رۆژی جیهانی منداڵان كردووه‌و .. رۆژی ( 20 ی/ نۆڤه‌مبه‌ری) هه‌موو ساڵێكی به ( رۆژی جیهانی منداڵان ) دیاری كردووه.. چه‌سپاندنی ئه‌م رۆژه‌ش به‌شێك بوو له‌هه‌وڵ و كارنامه‌ی رێكخراوی یۆنیسیڤ .
به‌ڵام له‌هه‌ندێ له‌وڵاتانی جیهان ( 1 ی/ یونیۆ )ی هه‌موو ساڵێكیان كردووهبهرۆژی جیهانی منداڵان ، به‌تایبتیش لهكۆمارهكانی یه‌كێتی سۆڤیه‌تی هه‌ڵوه‌شاوه.
رۆژی جیهانی منداڵان ، ئه‌و رۆژهیهكهههموو منداڵانی جیهان ئاهه‌نگی تێدا ده‌گێڕن به‌وه‌ی كه‌رۆژی برایه‌تی و یه‌كترناسینه .. یادی بڕیاردانهله مافه‌كانیان.
له‌م بۆنه‌یه‌دا منداڵان جلوبه‌رگی جوان له‌به‌رده‌كه‌ن و ، به‌بۆیه‌ی ره‌نگاوڕه‌نگیش ده‌موچاویان جوان ده‌نه‌خشێنن .. لهقوتابخانهكانیشدا ئاهه‌نگ و به‌زم سازده‌كه‌ن.
رۆژی جیهانی منداڵان ، بۆنه‌یه‌كی له‌باره بۆ دووبارهچهخت كردنهوهلهسهر جێبه‌جێكردنی مافه‌كانی منداڵان .. گرنگترین ئه‌و مافانه‌ش ، مافی ژیان و ، دابین كردنی خۆراك و جێی حه‌وانه‌وه‌و حه‌سانه‌وه‌و ، مافی خوێندن و ، چاره‌سه‌ری پزیشكی و ، یاری كردن و ، پاراستنی و ، رێزگرتن له‌بیروڕا و بۆچوونه‌كانی و ، دابین كردنی پێداویستییه‌كانی و ، زهمینهرهخساندن بۆ گه‌شه‌كردنی به‌هره‌و ئاره‌زووه‌كانی .. جیاوازی نه‌كردنیش له‌نێوانیاندا به‌هۆی ره‌گه‌ز و ره‌چه‌ڵه‌ك و ره‌نگی پێسته‌وه.. به‌ر له‌هه‌موو شتێكیش به‌خشینی خۆشه‌ویستی و سۆز و دڵنیایی و ئاسووده‌یی و ته‌بایی ، له‌نێو خێزان و كومه‌ڵگا و نیشتمانه‌كه‌یدا .. هه‌روه‌ها ( رۆژی جیهانی منداڵان ) بۆنهیهكهبۆ وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی حكوومه‌ته‌كان و ، پێبه‌ندبوونیان به به‌ڵێنه‌كانیان ده‌رباره‌ی جێبه‌جێكردنی مافه‌كانی منداڵ.
منداڵان له‌هه‌ر شوێنێكی جیهاندا بن ، به‌بێ جیاوازی ، به‌بێ ئه‌وه‌ی داوای كه‌مترین ئه‌ركیان لێ بكرێ ، مافیان هه‌یه.. ئه‌گه‌ر مافه‌كانیان بۆ دابین بكرێن .. بهدڵنیاییهوهلهداهاتوودا ، گه‌ل و نیشتمانه‌كانیان له‌سایه‌یاندا ده‌حه‌سێنه‌وه‌و له‌به‌ری ره‌نجیان ده‌خۆن .. ده‌بنه‌مایه‌ی رێز و شانازی بۆیان .. هه‌مووشمان هیوادار و خوازیاری ئه‌م ئاكامهباشهین له‌منداڵه‌كانمان كهدهبنهنهوهی دهاتوومان ، ده‌بێ له‌ئه‌مڕۆدا كار بۆ ئه‌و ئاكام و داهاتووهخوازراوهبكهین.
له‌سه‌ر ئاستی كوردستانیش ساڵانه به‌دابه‌ش كردنی خه‌ڵات و دیاری به‌سه‌ر منداڵاندا له‌گه‌ڵ چه‌ندین چالاكی به‌و بۆنهییهوه ئه‌نجام ده‌درێن.
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.