ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه رێكه‌وتی 31/5/2018 هه‌ر یه‌ك له ژنه وه‌رگێر و نووسه‌ری كورد " رووناك شوانی" و هونه‌رمه‌ند " سامان كه‌ریم " دوو رۆمانی جیاواز له ناو و ناوه‌رۆك بڵاوده‌كه‌نه‌وه .
له‌تیفه روخساره بهندكراوهكهم ناوی تازه‌ترین رۆمانی نووسه‌ر و وهرگێی كورد " رووناك شوانی " ه له بواری وه‌رگێران ، ئه‌و رۆمانه ڕووداوى ژیانى كچێكه كه له ئه‌فغانستان ده‌ژێت و ئه‌مه به‌سه‌رهاتى ژیانى زۆربه‌ى ژنانى ئه‌فغانستانه كه له كابول دابونهریتى پیاوسالارى له پله‌ى باڵادایه .
" سه‌مه‌ره‌یه‌ك له‌سه‌رمدا " ئه‌و ڕۆمانه هه‌م چیرۆكى عه‌شقێكه و هه‌م داستانێكى هاوچه‌رخه كه له لایه‌ن هونه‌رمه‌ند " سامان كه‌ریم " كراوه به كوردی ، ئه‌و ڕۆمانه ئۆرهان پاموك ماوه‌ى شه‌ش ساڵ كارى له‌سه‌ر كردووه .
له‌و رۆمانه‌دا چه‌ندان زانیارى مێژوویی خراوه‌ته ڕوو ، باس له فه‌رامۆشكردنى كورده‌كان و عه‌له‌وییه‌كان و كوشتن‌یان و دوورخستنه‌وه و ئه‌شكه‌نجه‌دانیان ده‌كات ،هه‌روه‌ها باس له ساخته‌كارى مافیاكان و نه‌ته‌وه‌په‌رسته‌كان ده‌كات كه‌چۆن ده‌وڵه‌مه‌ند بوون به‌هاوكارى سیاسى و كارمه‌ندانى ده‌سه‌ڵات .
جێی باسه ، ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو ڕۆمانه، شه‌ش كتێبی دیكه له لایه‌ن ناوه‌ندی ئه‌ندێشه بڵاوده‌كرێنه‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.