پۆلیسی هه‌ولێر دەستگیر کردنی دوو تۆمەتباری راگه‌یاند کە هەڵساون بە دزینی بڕی 100 مسقاڵ و برێک لە پارە و مۆبایل له گه‌ڕه‌كی هه‌ڤاڵانی شاری هه‌ولێر .
له‌و باره‌یه‌وه رائید هۆگر عه‌زیز گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: خۆشبه‌ختانه دوای ئه‌وه‌ی دزییه‌ك له گه‌ڕه‌كی هه‌ڤاڵانی شاری هه‌ولێر ئه‌نجامدرا، توانرا له ماوه‌ی كه‌متر له 24 كاتژمێر تاوانباره‌كان ده‌ستنیشان بكرێن و ده‌ستگیر بكرێن .
گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر راشیگه‌یاند: دوو تۆمه‌تباره‌كه هه‌ڵسابوون به بە دزینی بڕی 100 مسقاڵ و برێک لە پارە و مۆبایل له نێو جانتای ئافره‌تێك له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌ی له به‌رده‌م ماڵی خۆیان .
سه‌باره‌ت به شێوازی ده‌ستگیركردنی دوو تۆمه‌تباره‌كه، رائید سیروان به‌رپرسی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان له به‌شی رۆژهه‌ڵات رایگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی له لایه‌ن ئافره‌تێك و پیاوێك ئاگادار كراینه‌وه به دزینی زێڕو بڕێك پاره‌یان هه‌ڵساین به به‌دواداچوون و له رێگه‌ی كامێرای چاودێریه‌وه بۆمان ده‌ركه‌وت تۆمه‌تباره‌كان دوو له ماوه‌ی 24 كاتژمێر توانیمان ده‌ستگیریان بكه‌ین .
رائید سیروان راشیگه‌یاند: ئه‌و تۆمه‌تبارانه بڕێك مادده‌ى هۆشبه‌ریشیان پێ بووه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.