ماوه‌ی دوو ڕۆژه له شاری كه‌ربه‌لا هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی عێراق له كه‌مپێكی مه‌شق و ڕاهێنان دان بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ پاڵه‌وانێتی ولاَتانی ئاسیا كه بڕیاره 7 تا 11 مانگی 6 و له ولاَتی ژاپۆن ڕێك بخرێت .
له‌م باره‌یه‌وه وه‌لید توركی جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی ناوه‌ندی گۆڕه‌پان مه‌یدانی عێراق ڕایگه‌یاندووه كه ئه‌م كه‌مپه بڕیار بوو له ژاپۆن ڕێكی بخه‌ین به‌ر له پاڵه‌وانێتیه‌كه ، به‌لاَم لایه‌نی په‌یوه‌ندی داری ژاپۆنی پۆزشی ئاراسته‌ی یه‌كێتیه‌كه‌یان كردووه كه شاندی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی عێراق ناتوانن ئه‌و كه‌مپه له ژاپۆن ڕێك بخه‌ین .
یه‌كێتی ناوبراویش لیستی ناوی شاندی هه‌ڵبژارده‌ی عێراقی بۆ پاڵه‌وانێتیه‌كه به‌م شێوه‌یه ئاشكررا كردووه :
( وه‌لید توركی - سه‌رۆك شاند ، ڕه‌عد عه‌بدولاَ و ئه‌حمه‌د ساحب و ڕه‌عد موحی و عه‌لی كه‌ریم - ڕاهێنه‌ران ، مه‌یسه‌م تاهیر - ڕاگه‌یاندن كار ، محه‌مه‌د ڕه‌حیم و حسێن هه‌یسه‌م و عه‌لی عه‌باس و عه‌لی عه‌بدول موحسین و عه‌مار نه‌جاح و محه‌مد باقر و حسێن عه‌لی - یاریزانانی كوڕ ، تاكه یاریزانی كچیش له نێو هه‌ڵبژارده‌كه مریه‌م عه‌بدول حه‌میدی كچه پاڵه‌وانه‌كه‌ی گۆڕپان و مه‌یدانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ).
پێشمه‌رگه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.