رۆژنامه‌نووسانی كه‌ركووك له بارودۆخی شاره‌كه‌یان نیگه‌رانن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری له كه‌ركووك نه‌ماوه.
دوای رووداوه‌كانی شازده‌ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی رابردوو، ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری له كه‌ركووك نه‌ماوه و، رۆژنامه‌نووسان له كه‌ركووك رایانگه‌یاند: رۆژنامه‌نووسانی كه‌ركووك له بارودۆخی شاره‌كه‌یان نیگه‌رانن، چونكه به‌هۆی رووداوه‌كانی شازده‌ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه، چه‌ندین رۆژنامه‌نووسی كه‌ركووك ئاواری شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان بوونه به‌هۆی ئه‌وه‌ی هێزه عێراقییه‌كان و ملیشیاكانی چه‌كداری شیعه هه‌ڕه‌شه‌یان له چه‌ندین رۆژنامه‌نووسی كوردی كه‌ركووك كردووه.
هه‌ر به‌و هۆیه‌شه‌وه وێنه‌گری به‌توانا و بوێری كوردستان تیڤیی ئه‌ركان شه‌ریف به شێوه‌یه‌كی ده‌ڕندانه به‌ده‌ست ملیشیا چه‌كداره‌كان شه‌هید كرا.
ڕۆژی 16ی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوو، حەشدی شەعبی و چەند میلیشیایەکی دیکە، بەڕێککەوتن و هاوكارى لەگەڵ گرووپێکی لایه‌نێكى كوردى، پەلاماری شارى کەرکووک و خورماتوو و خانەقینیان دا‌و دەستیان بە سەر ئه‌و ناوچانه‌دا گرت و سەدان ھاووڵاتیی کوردیان شەھید و بریندار کرد‌و نزیکەی 200 ھەزار کەسیش لەو سنوورانە ئاوارە بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.