Erbil 18°C ھەینی 04 تشرینی یەکەم 02:29

له‌ رووداوێکی هاتووچۆ له‌سه‌ر رێگای که‌لار خانه‌قین پێنج که‌س برینداربوون

برینی شوفێره‌كان سه‌خته‌
کوردستان TV
#7
100%


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ هاتووچۆی گه‌رمیان رایگه‌یاند كه‌ له‌ رووداوێكی هاتووچۆدا له‌ سه‌ر رێگای كه‌لار- خانه‌قین پێنج كه‌س برینداربوون.

هاتووچۆی گه‌رمیان رایگه‌یاند: له‌ سه‌ر رێگای كه‌لار- خانه‌قین نزیك زاڵگه‌ی ساڵح ئاغا رووداوێكی هاتوچۆ له‌ نێوان دوو ئۆتۆمبێل له‌ جۆری (نیسان ده‌بڵ و كیا سۆرینتۆ) روویدا.

هاتووچۆی گه‌رمیان ده‌ڵێت: له‌ ئه‌نجامدا پێنج كه‌س برینداربوون و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی شه‌هید هه‌ژار كران.

هاتووچۆی‌ گه‌رمیان ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو كه‌ به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانیانه‌وه‌ هه‌ردوو شۆفێره‌كه‌ی ره‌وانه‌ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سلێمانی كراون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.