Erbil 18°C ھەینی 04 تشرینی یەکەم 02:26

ئەنجوومەنی پارێزگای ھەولێر، ئامێری کەناڵە ناوخۆییەکان ڕەت دەکاتەوە

سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران له‌م باره‌وه‌ ئاگادار دەکرێته‌وه‌
کوردستان TV
100%

عیماد رەفعەت، سەرۆکی لیژنەی رۆشنبیریی ئەنجوومەنی پارێزگای ھەولێر رایگەیاند" دانانی ئەو ئامێرى وەرگرتنی پەخشی کەناڵە ناوخۆییەکان بارگرانییەکی زۆرە لەسەر ھاووڵاتی ھەرێمی کوردستان، بۆیه‌ ئێمە چاودێریی پڕۆسەی فڕۆشتنی ئامێرەکەمان کردووەو ھەرچەندە وەزارەتی رۆشنبیری مۆڵەتی کارکردنی پێداوە، بەڵام ئێمە سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران ئاگادار دەکەینەوە بۆ ڕاگرتنی ئەو سیستەمە.

گوتیشی "ئاسمانی کوردستان سامانێکی نیشتیمانییە و نابێت لەلایەن کۆمپانیایەکی کەرتی تایبەتەوە کە کەسیش نازانێ ھیی کێیە، قۆرخ بکرێت و بە ئارەزووی خۆیان و ئامێر و کارت بفرۆشن بە ھاووڵاتیان."

لە نیسانی ساڵی رابردوودا وەزارەتی ڕۆشنبیری رێی نەداوە کۆمپانیا ئامێری وەرگرتنی کەناڵە ناوخۆییەکان بفرۆشێت بە ھاووڵاتیان و، وەک محەممەد گەردی، بەڕێوەبەری گشتیی چاپ و بڵاوکردنەوە لە وەزارەتی رۆشنبیری ئاشکرای کرد "مەرجی هەرزانکردنمان بۆ دیاری کرد؛ ئەوەبوو کۆمپانیا نرخی ئامێرەکەی دابەزاند لە ٩٠ دۆلارەوە بۆ ٣٩ ھەزار دینار.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.