Erbil 19°C ھەینی 04 تشرینی یەکەم 00:33

کۆنترین زمانه‌کانی جیهان

زمانی تامیل به‌ یه‌كێك له‌ كۆنترین زمانه‌كانی جیهان داده‌نرێت
کوردستان TV
100%


بۆ گه‌یشتن به‌ دیاریكردنی كۆنترین زمانی جیهان ، زانایانی مێژووناس چه‌ندین توێژینه‌وه‌یان ئه‌نجامداوه‌ و له‌ كۆتاییدا 3 زمانیان وه‌ك كۆنترین زمانه‌كانی جیهان دیاریكرد .

به‌ گوێره‌ی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ری " wipjobs " دوای ئه‌وه‌ی زانایانی مێژووناس له‌ ژماره‌یك وڵاتانی جیهان چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامدا ، له‌ كۆتاییدا  به‌ گوێره‌ی مێژووی زمانه‌كه‌ كۆمه‌لێك زمانیان دیاریكرد كه‌ به‌ كۆنترین زمان داده‌نرێن له‌ سه‌ر روی زه‌وی .

له‌ هه‌واڵه‌كه‌دا هاتووه‌ ، زمانی تامیل كه‌ له‌ لایه‌ن هیندییه‌ كۆنه‌كانه‌وه‌ به‌كارهاتووه‌ و مێژووه‌كه‌ی بۆ 3 سه‌ده‌ پێش زاین ده‌گه‌رێته‌وه‌ ، به‌ یه‌كێك له‌ كۆنترین زمانه‌كانی جیهان داده‌نرێت ، دوای ئه‌م زمانی سانسكرات دیت كه‌ له‌ بنه‌چه‌دا ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ خه‌ڵكی " ئیندۆ ئاریان " كه‌ مێژووه‌كه‌ی بۆ 6 هه‌زار ساڵ پێش ئێستا ده‌گه‌رێته‌وه‌ .

به‌ گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه‌ زمانی فارسی كۆن به‌ سێیه‌م كۆنترین زمانی جیهان دێت ، كه‌ مێژووه‌كه‌ی بۆ 550 ساڵ پێش زاین ده‌گه‌رێته‌وه‌ كه‌ 130 ملیۆن كه‌س له‌ كاتی خۆی به‌م زمانه‌ قسه‌یان كردووه‌ .

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.