Erbil 19°C ھەینی 04 تشرینی یەکەم 00:29

توانا مرۆییەکانى ئافره‌تان له‌ هه‌رێمى کوردستان باشتر ده‌کرێت

رێكخراوێكى هه‌نگارى كار له‌سه‌ر ئه‌م پرسه‌ ده‌كات
کوردستان TV
100%

شاندێکی رێكخراوی (Hungarian Interchurch Aid)ی هەنگاری، سەردانی ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمانی کوردستانیان کرد و پرسی گەشەپێدانی ئافرەتانیان لە کوردستان تاوتوێ کرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە 30\5\2018، شاندێکی رێكخراوی (Hungarian Interchurch Aid)ی هەنگاری، كە پێكهاتبوو لە رێكا پۆستای، بەرپرسی پرۆگرامەكانی رێكخراوەكە لە عێراق و فادی كەكۆنی، یاریدەری بەرپرسی پڕۆژەكان لە رێكخراوەكەدا، سەردانی ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمانیان کرد، لەلایەن فلۆرین گۆرگیس سێودین، بەڕێوەبەری گشتیی دیوان لە ئەنجومەنی باڵای كاروباری خانمان، پێشوازی کران.

لە دیدارێكی هاوبەشدا، پرۆژەكانی رێكخراوی (Hungarian Interchurch Aid)ی هەنگاری لە هەرێمی كوردستان خرانە بەرباس لە بوارەكانی گەشەپێدان و مەشق و راهێنانی ئافرەتان و بوارەكانی تری مەشقی پیشەیی و پەرەپێدانی توانا مرۆییەكان.

هه‌ر لە میانی دیدارەكەدا هاوكاری و هەماهەنگی نێوان ئەنجومەنی باڵای كاروباری خانمان و رێكخراوە هەنگارییەكە لە بوارەكانی گەشەپێدان و راهێنانی پیشەیی ئافرەتاندا، گفتوگۆی لەبارەوە كرا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.