Erbil 19°C ھەینی 04 تشرینی یەکەم 00:33

ڕێزبەندى نیشتمانى زانکۆکانى کوردستان ڕادەگەێنرێت

ناوەڕاستى مانگى ئۆکتۆبەرى ئەمساڵ ڕادەگەێنرێت
کوردستان TV
100%

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، بۆ ساڵى سێیەم ڕیزبەندى نیشتمانى زانکۆکانى کوردستان ڕادەگەێنێت.

د.ئامانج سەعید، ڕاوێژکارى وەزیرى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى هەرێمى کوردستان، ڕایگەیاند" ڕیزبەندى نیشتیمانى زانکۆکان یەکێک لە پڕۆژە گرنگ و کاریگەرییەکانى وەزارەتەکەمان، چونکە جێبەجێکردنى ئەو پڕۆژەیە لە ماوەى ڕابردوودا کاریگەرى زۆرى خستووەتە سەر پێشکەوتنى زانکۆکان و ئاشناکردنى زانکۆکان بەکۆمەڵێک بەهاى نوێ“.

ڕاوێژکارى وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، ئەوەشی خستە روو، کە لەئێستا لێژنەى باڵاى ڕێزبەندى نیشتمانى زانکۆکان بەردەوامە لە کارەکانى، بڕیاریشە لە ناوەڕاستى مانگى ئۆکتۆبەرى ئەمساڵ بۆ جارى سێیەم، ڕیزبەندى نیشتیمانى زانکۆکان ڕابگەیەنن.

ئاشکراشی کرد، کە پرۆسەى ڕیزبەندى زانکۆکان پشت بە حەوت پێوەرى سەرەکى و47 پێوەرى لاوەکى دەبەستێت، گوتیشى: ”جێبەجێکردنی پڕۆژەی ڕیزبەندی نیشتمانی زانکۆکان گۆڕانکاری زۆر گرنگی لەگەڵ خۆی هێنا، کەلتووری کێبڕکێی زانستی تۆخ کردەوە، پێوەر و ستاندارد و کەلتووری نوێی هێنایە ناو ئەزموونی ئەکادیمیای کوردستان“.

راوێژکارەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵا، جەختی لەوە کردەوە، کە بەپێیى داتابێسى ڕیزبەندى نیشتمانى زانکۆکان، بەراورد بەساڵانى ڕابردوو بڵاوکردنەوەى توێژینەوەى زانستى زانکۆ حکوومى و تایبەتەکان لە گۆڤارە زانستییە ئاست بەرزەکانى دونیا بەڕێژەى 335% زیادى کردووە، ئەنجامدانى کۆنفرانسى زانستى ناوخۆیى بەڕێژەى 143% زیادی کردووە، ئەنجامدانى کۆنفرانسى نێودەوڵەتى بەڕێژەى 100% زیادى کردووە، هەروەها ئاستى گۆگڵ سایتەیشن بۆ توێژەرانى کوردستان لەنێوان ساڵانى بەڕێژەى 400% زیادى کردووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.